ئەرێ جا نەخۆشم دەردەدارم دەردەکەم بێ دەرمانە
یاخودا بەدکار ڕووسیا بێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
سابڵاغم بە دەم فرۆت بۆ گوارەی ئەو چاوجوانە
کە بە شەماڵ بۆم لێدا ڕابژێ وەکوو جۆلانە
ئەرێ یارەکەم مەلازادەیە ماڵیان جیرانی مەیە
نەرمە دەڵێی لۆکەیە
گریام و پاڕامەوە دەمکوت ماچێکم دەیە
جا دەڵێ هەتیوە دەبڕۆ دەشکێ دەسنوێژم هەیە
دەسماڵەکەی نایلۆنە پشتێندەکەی جەلسەیە
ئەرێ جا نەخۆشم دەردەدارم تەبم گەیوەتە چلی
هەموو تەسدیقی بۆ بکەن دەستی بۆ بدەن لە ملی
پشتێندی دەستەی هەوری دەیبەستێ بە شل و ملی
شێت و شەیدای کردووم ئەو دوو چاوی بە کلی
ئەرێ یارەکەم مەلازادەیە ماڵیان جیرانی مەیە
نەرمە دەڵێی لۆکەیە
گریام و پاڕامەوە دەمکوت ماچێکم دەیە
جا دەڵێ هەتیوە دەبڕۆ دەشکێ دەسنوێژم هەیە
دەسماڵەکەی نایلۆنە پشتێندەکەی جەلسەیە
ئەرێ ئاوەدان بێ بێلۆکە گیانی نەرمە وەک لۆکە
*؟؟؟
گێلاس نییە بەڵاڵۆکە
سێ خەشابی لەسەرە خو موسەلسەلی سەبوکە
مەعلوومە ماچێکم داتێ زیارەتە و تەبەڕووکە
چاوم بە باڵای کەوتۆ شێت بووم بەبێ جندۆکە
ئەرێ یارەکەم مەلازادەیە ماڵیان جیرانی مەیە
نەرمە دەڵێی لۆکەیە
گریام و پاڕامەوە دەمکوت ماچێکم دەیە
جا دەڵێ هەتیوە دەبڕۆ دەشکێ دەسنوێژم هەیە
دەسماڵەکەی نایلۆنە پشتێندەکەی جەلسەیە
ئەرێ جا دەبەر ئەو بەژنەی دەمرم هەڵچووە وەکوو منارە
خزمینە لۆمەم مەکەن تازەم گرتۆ ئەو یارە
بمکوژن بمسووتێنن دەسهەڵگیر نیم لەو کارە
یاخودا ئاگاداری بێ شێخە سووری لە بیارە
ئەرێ جا هەنارە و سێوە زێوە شێخی ئەو نێوە نێوە
*؟؟؟ گوڵ بە پێوە
ماچ کەم خاڵی ئەو لێوە لێم بۆتە ئاشی کڕێوە
دایکی مەمکی داوەتێ کوا وەک ئەمنی دڵ پێوە
ئەرێ یارەکەم مەلازادەیە ماڵیان جیرانی مەیە
نەرمە دەڵێی لۆکەیە
گریام و پاڕامەوە دەمکوت ماچێکم دەیە
جا دەڵێ هەتیوە دەبڕۆ دەشکێ دەسنوێژم هەیە
دەسماڵەکەی نایلۆنە پشتێندەکەی جەلسەیە
*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
سپاس