نووری باریکەیی

لایە لایە

بە دەنگی: نووری باریکەیی
شێوەزار: سۆرانی
314
ڕۆڵە ئەترسم ڕۆژێکی واش بێت
غەم و گۆرانی وە تۆ ناساز بێت
دوعای دەردێ دڵ منیش لە لات بێت
دەی جا من چۆنم تۆیش وا وەفات بێت
چونکە ئاخۆ خۆمیش لە خەڵکا دیار بووم
لەگەڵ قەومەکەی کوردا خزمەتکار بووم
لە دەسی دوژمن قەت نەپاڕیتۆ
لە شەڕی کوردا خۆت نەشاریتۆ
چونکە ئازاری کوردستانەکەت
ئەوێتە گوللە و چەکی شانەکەت
بۆخۆت گوم مەکە ناونیشانەکەت
دە لای لای

تۆ لە بێشکەی داری*؟؟؟ لە دارتوو
سەنگەرت خۆشە *؟؟؟ و داربەڕوو
دار توو نامێنێ و ئەسووتێ و ئەڕوات
بەڵام داربەڕوو هەر ڕیشە ئەدات
ڕیشە دائەدا *؟؟؟ لە عەرز
لە زەوی ناشێ *؟؟؟ بەرز
دە لای دە لای دە لای... لای لای

ئاخ ڕۆڵە ئەگەر ئەزانیت خەو و خەیاڵ و کوردستانەکەت
مەیشارە لە خۆت نیشتمانەکەت
مەیفرۆشە ناکەس بڕنەو شانەکەت
لە ئانی تۆوا دەنگ چەک نامێنێت
بەڵام قەڵەم دێ قەدەر سێنێت
خوەزیمە ئەو کەسە دایمە بخوێنێت
قەڵەم لە پەنجە و چاو ئیشارەت
قاقەز نامێنێ بێژی سەبارت
باسی کەمپیوتەر یا وە ئینتەرنێت
نەوعێکی تر تێ ئەویش نامێنێت
ڕادیوشمان ئەدی وە سیم کاری ئەکرد
ڕادیۆی زێڕمان دی خۆی پێ دیاری کرد
تەسجیلاتمان دی شریتی پێ بوو
هەرکێ بانگی ئەکرد لەوێ گوێی لێ بوو
ئیسە ئەزانی خەڵک بە خەبەرە
نۆرەی ئینتەرنێت یان کەمپیوتەرە
هەر کامی بۆ تۆ هاتە پێشوازت
دوعا کە لای خوا نەشێوێ نازت
دە لای دە لای... لای

هەر جارێ ڕۆژێ کەوتە بەر چاوت
با لەناو خەڵکا گوم نەوێ ناوت
نە بێشەرەفی و نەکیش نەزانی
بۆ نەوعێ بڕۆ بێ پەشیمانی
یا قەومی کورد بە و یا شەهیدانت
یا قەومی باشت بێتە سەردانت
ڕێی بێشەرەفی قەت نەگریتە پێش
نەویتە لێڵاو لەبۆ قەوم و خوێش
لێڵاو قەت مەوە لەبۆ قەومانت
با چاویان لێت بێ ویست و مەکانت*؟؟؟
لەگەڵ قەومی کورد بڕۆ ڕاست بڕۆ
ئەگەر غەمیان خوارد غەمیان بۆ بخۆ
ئەگەر خوێنیان ڕشت تۆیش خوێن بڕێژە
قسەی باشیان کرد تۆش وەک باش بێژە
ئەر خەڵکیان نێژا بەشداری بکە
لەگەڵ قەومەکەت خۆت دیاری بکە
ئەو کاتە باسی تفەنگ نامێنێت
بەس وە شەڕی سەرد خەڵک خوێن ئەڕژێنێت
ئەو ڕۆژە شەڕی قەڵەم کارییە
خۆزیمە ئەو کەسە جێگەی دیارییە
ڕۆڵە ئەگەر لای لایەم کرد بە ئاوازت
*؟؟؟ نەک بانگەوازت
با خۆم بزانم جێی سەرفەرازت
ڕۆڵە شەوانەی لە ڕۆژ نەخەوی
تا ماوی وە شوێن پارە نەکەوی
پارە کەسێکە ماڵت ئەڕمێنێت
قەومت لێ ئەوا و باڵت ئەشکێنێت
پارە کەسێکە و پێی دائەمێنیت
حەساوی ناکەی تێیدا ئەمێنیت
تا ماوی شوێنی پارە نەکەوی
شەوان ئەر خەوتی ڕۆژان نەخەوی
چون خەوی ڕۆژان لە کارت ئەکات
تەوەزل تەمەڵ بێ بارت ئەکات
شەو وەختێ بخەوە ڕێگە دیاری بێت
نەک لە ماڵێ بی شین و زاری بێت
لێل قەومی بڕۆ لەگەڵتا ماوێ
تۆ لێلیا چۆنی ئەویش ئاوا وێ
ئەر ناپیاوی کرد ناپیاوی نەکەیت
قەوم و خێشێتی قەت لەبیر نەبەیت
ئەر پیاوەتی کرد پیاوەتی بکەیت
ئەو خۆشی چۆن بوو وا لێلیا بڕۆیت
ڕۆڵە ئەگەر غەمخواری غەمی داوە تۆ
لەگەڵ قەومانت نەڕۆی وە درۆ
پارە کەسێکە و تۆ ئەلاوێنێت
ئەگەر ڕۆژێ بێ ئەویش نەمێنێت
گیفانی چۆڵت لێت دائەمێنێت
ئەوەند پارەت بێ خەڵک پێت بتناسێ*؟؟؟
لێل خەڵکا وەک هەر باسێک*؟؟؟
بەرگی فەقیری بپۆشە لە بەر
لێل پیاوی دەرچۆ بۆ سەفەر
سەیارە و ماڵ و قەسر و قسوورت
لە دەس دەرئەکات جوانی و نوورت
چونکە وات لێ دێت پارە حەساو کەی
پشت لە قەوم و خێش خۆتی بەدناو کەی
پارە کەسێ نییە کە لێتۆ دیار بێت
پارە چەکۆش بێ و دەسیش بزمار بێت
بەڵام پارە لێلیا بڕۆیت کارێ پێی ئەکات
قەوم و برا و خوێش لەبیرت دەبات
ڕۆڵە لە دنیا تۆ خۆت ڕێڕەوی
تا ماوی وە شوێن پارە نەکەوی
خۆم چۆنم دە تۆیش ئاوا بە ئاوا
ئەوەی پارەی بێ چۆن ئێژن پیاوە
چۆن لەسەر پارە ژەنگە و نامێنێت
پارە چڵک دەسە و خۆی دائەڕوێنێت*؟؟؟
لەگەڵ کەسێ بڕۆ پارەپەرست نەبوو
حەزی لێلا بکا وە ڕۆژ و وە شەو
لەگەڵ دار وە دەس تا مایتە نەڕۆیت
ئەو دارە ها پێی ئەو دارە ئەخۆیت
لەوەی مەترسە کە داری پێیە
بەڵام بیناسە و کێیە و خەڵک کوێیە
لەگەڵیا نەڕۆی کە کوتەک وە دەس
ئەوە منافقە و پێی بێژە ناکەس
لێل کەسێ بڕۆ خۆت ئاوا بێ
ناوی دونیایی هەر لە ناوا بێ
سەری سەربەرزی هەر لە ناو پیاوا بێ
دە لای دە لای دە لای لای لای

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس