هەر بە هیوای ڕۆژی ڕزگاریت ئەژیم و ڕوونە لێم
تا بە دەستی خۆم نەنێژم دوژمنی تۆ نامرم
من دە ڕێی سەربەستی تۆدا بۆ هەموو پیلانی ڕەش
دڵنیا بە هەر کوڕە پێشمەرگەکەی ناو سەنگەرم
ئەو کوڕەی هێزم لە شیری تۆوەیە و ڕۆژی هەرا
جێی لەناو جەرگ و هەناوی دوژمنت دا خەنجەرم
نابەزم هەر وەک بەڵێنم داوە یان ڕزگاریی تۆ
یان هەموو ئەو شیو و دۆڵەت پڕ دەکا خوێن و تەرم
گەر لە ڕێی ڕزگاری تۆ لادەم بزانە کافرم
خۆم بە شانازی بەڵاگەردانی سەربەرزیت دەکەم
سەر لە سەر شانم وەکوو بارێکە کەڵکی چی هەیە؟
گەر لە ڕێی تۆدا نەچی ئەو بارە قەت هەڵناگرم
هۆنراوە: هێدی