زەکەریا عەبدوڵڵا

هەواری دڵداری

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: بگەڕێوە
شێوەزار: سۆرانی
306
ڕووخا هەواری دوێنێی دڵداری
نەما هەناسەی یاد و یادگاری
بە دەستت شکاند ئەو بتە جوانە
درەنگ بوو زانیت هەڵە بوویت گیانە
ئای لە من وای لە من شکاوە باڵم
فەرهادئاسامە و پەشێوە حاڵم

تۆ چۆنت توانی دڵ بەبرینی
ئەم هەموو خوێنەی عەشق ببینی
چۆنت بە سەر هات هەر وات بەسەر بێ
نواکەی ڕۆحت وا بێ سێبەر بێ

ئاخ ئەوینی من
ئاخ ئەوینی من دڵداری
نەزمی دونیایە کە تۆش گۆڕاوی
یان تەرزەی عەشقە و بێ گۆش کراوی

ئای یاران وای یاران فیراق برینە
مەم بێ مورادە لەم خاتوزینە

مەحزوونی داوی ئەم پەریخانەم
دیلێکی یادێکی ئەم چاوە جوانەم
بە تۆوە جوان بوو عومری لاوی من
بۆ کام لا ڕۆیی ئەی هەتاوی من
ئاخ لە تۆ وای لە تۆ تۆی برینی من
تۆی گوڵ و دڕکی باخی ژینی من
ئەلبومی بگەڕێوە ساڵی ١٩٩٩
ئاواز: گەیلان ئاوارە
دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: سەرکەوت ڕەسول