ڕەسووڵ بێزار گەردی

مەقامی گرفتار و ئەسیرە دڵ

بە دەنگی: ڕەسووڵ بێزار گەردی
شێوەزار: سۆرانی
280
گرفتار و ئەسیرە دڵ بە شەرتی زولفی داوداوی
سوهەیل و موشتەری و زوهرە فیدای غەمزەکەی چاوی

چ تەخسیری لە من ڕوویدا بە غەزەب لێم کە تۆراوی
ئەتۆی شەهدی بە شیرینم ئەزیزم شەکەری خاوی
وتم ڕۆحی ڕەوانم تۆی وە یا بەم تەرزە خولقاوی

بریندارە دڵم قوربان بە نێزەی زولفی شەهمارت
وەکوو بولبول دەناڵێم لەبۆ ئەم غونچەی زارت

لەوەی خۆشتر نییە قوربان کە هەر دەم یار بێ غەمخوارت
گیانە شەرت بێ هەتا ماوم منم یاری وەفادارت
وەرە لەعلی لەبت ماچ کەم لەسەر ئەم شەرتە گەر مابی

وەرن یاران تەماشا کەن کە یارم چاوی هەڵدێنێ
بە یەک لەحزە بەبێ شک ڕۆحی نامێنێ
وەکوو ئاوێنەی سافە سەراسەر ڕووی کە دەنوێنێ