بۆچی دەگری دەناڵێنی بە قەولی پەیمانشکێنی
شەرتە نەشکێنم پەیمانم ئەگەر تۆ دڵم نەشکێنی
بۆچی وات کرد چاوکەژاڵم دڵت دەرهێنام لە ڕیشە
کارێکی وا بکە بتبینم ژینم بۆتە غەم هەمیشە
ئەو کوێستانەی دەیبینی چەند بە ناڵە و هەورازە
قاسپەی کەو، دەنگی بولبول نەغمەی شەهێن و بازە
خۆشە برۆی بۆ سەیران لەگەڵ بێ ئەو چاوبازە
نێوان مانگی بەهارە فەسڵێکی زۆر دڵگیرە
لە هاڕەی ئاوهەڵدێریان کوێستانی سەر سنوورە
قاقای کیژە هەولێریان جا لە نێو گوڵاڵەسوورە
بۆچی دەگری دەناڵێنی بە قەولی پەیمانشکێنی
شەرتە نەشکێنم پەیمانم ئەگەر تۆ دڵم نەشکێنی