جەلال سەعید مەحمود محەمەد

هۆ لەیلی و لێوت خوێنی گەشی منە

بە دەنگی: جەلال سەعید و مەحمود محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
402
چاو ئەستێرەی سەحەری هۆ لەیلی
لە دەردم بێخەبەری هۆ لەیلی
ئێستە لێم بووە بە ناشی هۆ لەیلی
دەڵێ برادەر کوێندەری هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سەحەری سەحەری
لە دەردی من بێخەبەری هۆ لەیلی

قڵپەقڵپی قوڕگی شووشە سۆز و هاواری منە
ڕەنگی ئاڵت بێنە بەر چاو چاوی بیماری منە
- ئەم سۆز و ڕەنگەت بۆ منە و کەس دەنگ نەکات
خێرە یان شەڕ قایلم پێی کەس بەشی خۆی تێ نەخات
جوانی مەیگێڕ پڕ کە پیاڵە قەت یەک و دووی لێ مەکە
خەست و خۆڵ گڕ لە کۆڵ چۆڕێ ئاوی تێ مەکە

چاو ئەستێرەی سەحەری هۆ لەیلی
لە دەردم بێخەبەری هۆ لەیلی
لەسەر بەژن و باڵاکەت هۆ لەیلی
تووشم بوو دەربەدەری هۆ لەیلی
ها لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
ئەمن مەجنوون و تۆ لەیلی کچێ تۆ لەیلی
دەرحەق بە من بێمەیلی بۆ بێمەیلی

داوای شیعرێکی سەوزم لێ دەکەی
بەهار لە قوڕگی من بێبەرییە
سەیری سەری ماش و برنجم کە
دەفتەرێکی پڕ کوێرەوەرییە

نەخۆش و دڵپەشێوم هۆ لەیلی
بڕوانە باری لێوم هۆ لەیلی
لەسەر باڵای بەرزی تۆ هۆ لەیلی
ئاوارەی کەژ و کێوم هۆ لەیلی
هۆ لەیلی لەیلی لەیلی لەیلی
چاو ئەستێرەی سەحەری سەحەری
لە دەردم بێخەبەری هۆ لەیلی

لێوت خوێنی گەشی منە خاڵت بەختی ڕەشی منە
گرفتاری زولفت بووم کچێ ئەوەش بەخت و بەشی منە
گرفتاری زولفت بووم ئەوەش بەخت و بەشی منە

ئەرێ نازدارەی ماڵە باوان شێتت کردم بە چاوان
ئەو عیشقە یەزدانییە بۆچی دەیکەی بە تاوان
هەتاکوو مێرمنداڵ بووی کۆرپەی دڵم دەلاوان
شلێرم پێ ڕەوایە تا دەگاتە دووئاوان

دەڵێن کەژاڵ تۆراوە کچێ بە کەس ئاشت نابێتەوە
کەژاڵ چووە بۆ سەفەر دووعام بۆ بکەن بێتەوە
تەمەننا لە خودا دەکەم لەگەڵم ئاشت بێتەوە
لێوت خوێنی گەشی منە خاڵت بەختی ڕەشی منە
گرفتاری زولفت بووم کچێ ئەوەش بەخت و بەشی منە
گرفتاری زولفت بووم ئەوەش بەخت و بەشی منە

ئەرێ وەی دەوای دەردم کەژاڵی ئاگات لە حاڵم نییە
بەژنت داری عەنابە پەرچەمت شەنگەبییە
قەولێکی ڕاستم دەیە نامەوێ ماڵی دنیا
لێوت خوێنی گەشمە خاڵت بەختی ڕەشمە
قەزات لە ڕۆحی ڕەوانم ئەوەیش بەخت و بەشمە
قەزات لە ڕۆحی ڕەوانم ئەوەیش چارە ڕەشمە

لەبەر دەرکی ڕەشماڵان کچێ دەبینم چاوکەژاڵان
لەبەر دەرکی ڕەشماڵان دەبینم چاوکەژاڵان
دڵان دەبەن بە تاڵان دەنا کاس دەکەن کوڕ و کاڵان
دڵان دەبەن بە تاڵان کاس دەکەن کوڕ و کاڵان
لێوت خوێنی گەشی منە خاڵت بەختی ڕەشی منە
گرفتاری زولفت بووم ئەوەش بەخت و بەشی منە