ناسر ڕەزازی

مەقام و گۆرانیی مەڕۆ مەڕۆ ئەسمەر مەڕۆ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
321
گریا گوڵێ بۆ گوڵاو سەر ئاگر نریا
ئەم بۆن و بەرامەیەم نەبووبا بریا
نرخی هونەر و جوانییە دەیبا گەردوون
کێ پێکەنی جارێکی هەزار جار گریا

ئەو ڕۆژە خودا سانی گیانی ڕانا
دەیزانی بە کردەوەم خودایە و زانا
هەر خۆیەتی دایناوە هەڵە و سەرپێچیم
سووتانی جەهەننەمی لەبەر چی دانا

گۆیا لە جەهەندەمن ئەویندار و مەست
بەم واتەیە پێکەنیم و گوستی خۆم گەست
جێی چەن کەری کوڵکنە ئەگەر وا بێ بەهەشت
یان چۆڵ و بیابان و کپە وەک لەپی دەست

گیانە هاتوومە جیهان چم بە چ کرد؟
تێگەی هیچ
هەر بنج و بنەوانی جیهان دەرخەی
هیچ
ڕووناکیدەرم شەمم کە فووم لێ کەی
هیچ
نەینووکی دەسی جەمم لە بەردم دەی
هیچ

مەڕۆ مەڕۆ ئەسمەر مەڕۆ مەڕۆ بمدوێنە

مەڕۆ مەڕۆ ئەسمەر مەڕۆ بمێنە مەڕۆ
دەدا لە گۆنات باوانم گەرمای نیوەڕۆ

مەڕۆ مەڕۆ ئەسمەر مەڕۆ مەڕۆ بمدوێنە
شێتی ئەو چاوە جوانەتم دڵم مەشکێنە

دیسان هەڵیان دا باوانم سێدارە بۆ من
یارم دەیفەرموو ئەی هاوار بیبەخشن بە من
مەڕۆ مەڕۆ ئەسمەر مەڕۆ مەڕۆ بمدوێنە
شێتی ئەو چاوە جوانەتم دڵم مەشکێنە

هۆنراوەی مەقام: هەژار (چوارینەکانی خەییام)