شۆڕش مەحموودی

چاوڕەش

بە دەنگی: شۆڕش مەحموودی
ئەلبۆم: مێخەکبەند
شێوەزار: سۆرانی
226
دەڵێم بڕۆم لەو شارە جێ بێڵم ئەو دیارە
بە بێ تۆ چۆن بسرەوێ ئەو دڵە دەردەدارە
هەر کەس بە دڵ عاشق بێ وەکوو من کۆڵەوارە

توخودا جوانی بێ وێنە تاوێک سەرت هەڵێنە
شێت و شەیدای باڵای تۆم جارێکی بمدوێنە
شووشەی دڵی بێگەردم زۆر ناسکە مەیشکێنە

سوێندێ دەخۆم بە چاوت چاوی سورمە کێشاوت
سەد جار بە ڕەوتی جوانی و قەد و باڵای لەولاوت
تازە ڕزگاریم نایە لە بەستەی زولفی خاوت

توخوداکەی مەمکە لۆمە عومرێکە دڵ بەسۆمە
بەندی عەشق و ئەوینت هەر بە دڵ لە ئەستۆمە
ئەگەر دەریا و باران بم هێشتا هەر تونیی تۆمە

جوانی دەورە و زەمانە دنیا بە تۆوە جوانە
بێ تۆ و سوبح و نیوەڕۆم هەر وەک بانگی شێوانە
شووشەی عومریشم بشکێ ناشکێنم ئەو پەیمانە
ئۆخەی ئۆخەی چاوڕەشم بێ تۆ خەم بووەتە بەشم
عاشقی بەژن و باڵاتم جارێک وەرە باوەشم

نازدارەی نازەنینم تاقانەی خوێنشیرینم
سەرم بێ بە سەرگەردت سەرمایەی عومر و ژینم
سەد بێستوونت بۆ دەکەم گەر تۆ بی بە شیرینم
ئۆخەی ئۆخەی چاوڕەشم بێ تۆ خەم بووەتە بەشم
عاشقی بەژن و باڵاتم جارێک وەرە باوەشم