لە چاوی پڕ لە نازت وا دیارە
ئەشێوێنێ عەزیزم ئەم دیارە
لە سێ وەرزی ژیانا بێ بەشم من
بولبول ئاسا تەنیا وەرزم بەهارە
بە ئازار و پەڕێشان و حەزینم
تەماشای ڕەنگی زەردم کەن دیارە
دیاری نادیارم بۆ دیارت
کپ و بێدەنگە بە وێنەی موغارە
لە چاوی پڕ لە نازت وا دیارە
ئەشێوێنێ عەزیزم ئەم دیارە
بە پێچی پڕ لە پێچی پرچی لوولت
هەزاران دڵ دراوە لە سێدارە
خوایە بکەی ئەو شۆخە دوور بێ
لە چاوی بەد لە دڵتەنگی و پەژارە
وەرە ڕازی ئەگەر خاوەن بەڵێنی
بەقوربانی نەبی ژینت خەسارە
لە چاوی پڕ لە نازت وا دیارە
ئەشێوێنێ عەزیزم ئەم دیارە
هۆنراوە: ڕازی