جەمال حەسەن

باران

بە دەنگی: جەمال حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
158
لە شێخ و واعیز و سۆفی لەمەولا من کەنار ئەگرم
پیاڵەی مەی بە یادی دیدەی مەستی نیگار ئەگرم
لە شەوقی بەژن و باڵای تۆیە ئەی شۆخی پەری پەیکەر
لە باغا جێ لە سایەی عەرعەر و سەرو و چنار ئەگرم
ئاخ هەزار جەور و جەفام دەرحەق بکا من هەر ئەڵێم
خوایە مناڵە دڵڕەقە خۆی چاک ئەبێ بەس تۆ لێمی نەسێنی
موحەقق*؟؟؟ درۆیە ئەڵێن دڵ ئاوێنەیە بۆ دڵ
کە من ڕوو لە تۆم و تۆ بە دایم ڕوو لە ئەغیاری
ئاخ ئامان ئەی ئامان ئامان...

جا چۆن وا دەبێ دەبێ شەرتی دڵداری
تۆ لە عەیش و نۆش ئەزیزەکەم من لە غەمباری
باران باران باران باران نم نم تەڕمی کرد
ئەو کچە لەو ماڵە مناڵە لە دین دەرمی کرد

تۆ جارێ نایەی بپرسی حاڵم
تا کەی بە جەوری ئەزیزەکەم تۆوە بناڵم
باران باران باران باران نم نم تەڕمی کرد
ئەو کچە لەو ماڵە مناڵە لە دین دەرمی کرد

خۆم بە خۆمم ئەڵێم یاران من چیم کرد
بۆچ ڕەوتی گەنجیم ئەزیزەکەم وەک پیر بەسەر کرد
باران باران باران باران نم نم تەڕمی کرد
ئەو کچە لەو ماڵە مناڵە لە دین دەرمی کرد

*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس