ئێستاش هەر ئەڵێی دوێنێیە
مناڵ بوو ئێستا بووکێیە
خۆشەویستیم بارانێ بوو وا گەورەم کرد وەکوو گوڵێ
کەی وا بووە مەل هێلانە جێ بهێڵێ بۆ سەر چڵێ
نازم پێ دا هەتا ئەمڕۆ
یاخوا ڕۆڵە ببن پیر و خەڕۆ
هۆ کچە جوانەکەی ماڵەکەی دایە
وا جێم ئەهێڵێ لە ڕێی خۆیدایە
هەر لە خوەی جوانە جلی بووکێنی
خوایە خۆشبەختی بۆ کچم بێنی
کچم شوو ئەکا ئەڕوا بە ڕێی خۆی
هەم دڵم خۆشە هەم دڵتەنگم بۆی
کچم شوو ئەکا ئەڕوا بە ڕێی خۆی
هەم دڵم خۆشە خۆشە هەم دڵتەنگم بۆی
چاوم وەک دیاری پێشکەش کرایە
پێم ئەدا هەتا چاوگەری بووایە
بە گەروویەکی پڕ لە گریانم
ئەڵێم پیرۆز بێ گیانی گیانانم
کچم شوو ئەکا ئەڕوا بە ڕێی خۆی
هەم دڵم خۆشە هەم دڵتەنگم بۆی
کچم شوو ئەکا ئەڕوا بە ڕێی خۆی
هەم دڵم خۆشە خۆشە هەم دڵتەنگم بۆی
کاتێ کە پێی گرت جوانتر بوو دنیام
ئێستا بەو پێیە وا ئەڕوا لەلام
ئەو دڵە جوان و بچکۆلانەیە
ئێستا بۆ عەشقێ ماڵ و لانەیە
کچم شوو ئەکا ئەڕوا بە ڕێی خۆی
هەم دڵم خۆشە هەم دڵتەنگم بۆی
کچم شوو ئەکا ئەڕوا بە ڕێی خۆی
هەم دڵم خۆشە خۆشە هەم دڵتەنگم بۆی
بۆ گەورەبوونی حەسرەتم کێشا
شەونەخوونیم کرد لە دەرد و ئێشا
منی بە قوربان ئەڕوا جەرگەکەم
خۆشی ئاواتمە شۆخ و شەنگەکەم
کچم شوو ئەکا ئەڕوا بە ڕێی خۆی
هەم دڵم خۆشە هەم دڵتەنگم بۆی
کچم شوو ئەکا ئەڕوا بە ڕێی خۆی
هەم دڵم خۆشە خۆشە هەم دڵتەنگم بۆی