حەسەن کاکایی

وەتەن - حەسەن کاکایی و حوسێن فەرهەنگ

بە دەنگی: حەسەن کاکایی
شێوەزار: سۆرانی
506
شەوی تاریکە لێم شێواوە ڕێگا
بەیانی هات و زۆری ماوە ڕێگا
ژیانی من وەکوو ئەمشۆ وەهایە
بەرەو هەر لا دەڕۆم بەسراوە ڕێگا
وەتەن دێوانەکەی خۆتم
وەتەن من خاکی بەر پێتم
ئەگەر بێی و قەبووڵت بێ
بە دڵ سەربازی سەر ڕێتم

دەبا باش تێبگا ئەو دوژمنی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە داردەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو شاخە سەربەرزانە نابڕێ
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینێک لە ملمایە
سەری بێ نرخ و بێ مایەم
لە پێناوی وەتەندایە

بڕۆ ڕێوی بەسێتی چاونەزێری
پەلامارێ نەبەی بۆ لانی شێری
گوتوویانە لە لانک گەر بێتە دەر شێر
وەی هەموو دوژمن بەزێنن مێ و نێری
وەتەن های ژین و ژیوار
وەتەن قەوم و کەس و کار
وەتەن ئامێز و دڵدار
وەتەن بۆت دەمرم ئەمجار

ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش
ئەگەر زاڵم نەما دەورانی تۆ خۆش
موخەیەر بم لە بەینی تۆ و بەهەشتا
لە جەننەت دوور ئەبم سەیرانی تۆ خۆش
ئەگەر خۆ قانعیش ئەمڕۆ نەمێنێ
وەتەن ڕەبی وەتەن خاهانی تۆ خۆش

دڵم تەنگە پرێشانم دەمێکە
دڵی من هەر دەمەی لانەی خەمێکە
خۆ هێندە دڵپڕم پێم خۆشە بگریم
ئەی کە فرمێسک و هەناسەش مەرهەمێکە
وەتەن گیان و دڵی دایە
وەتەن دەینت لە ملمایە
سەری بێ نرخ و بێ مایەم
لە پێناوی وەتەندایە