بەرهەم حەسەن

بە جەستە لێرەم

بە دەنگی: بەرهەم حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
259
بە جەستە لێرەم بە دڵ لەوێوە
بەو بایەی دەژیم دێ لە لای تۆوە

ئاگرێکم گرتووە بۆ دووری باڵات
ڕۆژان ئەژمێرم کەی دێمەوە لات
مردن خۆشترە نەک دوور بم لە تۆ
سەفەر بێ تۆیی ئاگرە و پشکۆ
سەفەر بێ تۆیی کردمی ڕەنجەڕۆ

بە عەشقی تۆوە ئەژیم تا ماوم
گەر لە تۆ دوور بم هەڵنایەت چاوم
بەوەش دڵخۆشم گیانی شیرینم
جار جار لە خەوا شەوان ئەیبینم
جار جار لە خەودا شەوان ئەیبینم
ئای شەوان ئەیبینم

سەردەمانێک بیر و خولیام باخەکانی سەرچنار بوو
لەگەڵ شنەی یادیان ئەژیام جێ نزرگەی ماڵی یار بوو
من ئەو ساتە عەشقی یار و شنەی داری چنارم تێکەڵاو کردبوو
خەمم لە کۆڵی هەرزەکاری کەی نابوو
ئێستاش هەر وا بەو یادەوە ئەژیم هەتا ماوم
سەرچنار ئەکەمە سەردێڕی شیعر و سۆزی دڵی نەتاساوم