دیسان بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە
ئەر وەی بارانە و نازانم بۆچی
یارم باری کرد
بۆ بۆ بۆ نەگەیمە کۆچی
دیسان بارانە ئای نم نم دەبارێ ئامان
تک تک لە گۆنای ئای یار دێتە خوارێ ئامان
ئەر وەی بارانە و نازانم بۆچی
یارم باری کرد
بۆ بۆ بۆ نەگەیمە کۆچی
دیسان بارانە ئای نم نم و تاو تاوان
ئەدا لە گۆنا ئای لەگەڵ زوڵفی خاوان
ئەر وەی بارانە و نازانم بۆچی
یارم باری کرد
بۆ بۆ بۆ نەگەیمە کۆچی
فەڵەک ئەی وە بەختم ئەی باوانم ئەرێ چ نەردێ شانای
نامەی حەیاتم ئەی بمرم ئەی وە هیچ نەوانای
ئەرێ مەزرەعەی شادیم عەزیزم ئازیز دای وە فەنادا
فەڵەک ئای
پووشەکەی جەستەم ئەی بمرم ئەی وە سۆزەی با دا
ئەی وەی وەی لاڵ بم ئاخ
دیسان بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە
ئەر وەی بارانە و نازانم بۆچی
یارم باری کرد
بۆ بۆ بۆ نەگەیمە کۆچی
هۆنراوەی مەقام: مەولەوی