سەلاح داودە

شیرینێ شیرینێ شەمامە

بە دەنگی: سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
210
یەک نەفەس چاکی نەهێنا تالع و هەم بەختەکەم
شەش دەرم لێ گیراوە داماوم بە دەستی نەردەوە

ساقی ئوباڵی منت وە ئەستۆ
هەرکاتێ مردم هەر بە مەی بمشۆ
شیوەنی من عوود و کەمان بێ
شیوەنی من عوود و کەمان و تار بێ وا لە باتی ڕۆ ڕۆ

هەر لە تفڵیم تا بە پیریم بەختەکەی من چاک نەبوو
زۆر گوڵ و ڕەیحانەم وەشاند یەک تەڵیم بۆ سەوز نەبوو

هەر وەکوو قەوس و قەدەح با دەس لە گەردن دانیشین
تۆ بە سوخمەی ئاڵ و شینەوە من بە ڕەنگی زەردەوە

شیرینێ شیرینێ شەمامە شەمامەی چوار بێستانی
بەژنی ڕێک و پێک و جوان تۆ گوڵی کوردستانی
وەی سەبارەت بە چاوی تۆ ئاوەدان بێ سلەیمانی

ئەرێ بستێ منداڵ بووم وەڵا مەیلم دا وە پێت
ئەوە بستێ مناڵ بووم وەڵا مەیلم دا وە پێت
ئەوە بە باڵ بفڕی وەڵا واز نایێرم لێت
شیرینێ شیرینێ شەمامە شەمامەی چوار بێستانی
بەژنی ڕێک و پێک و جوان تۆ گوڵی کوردستانی
وەی سەبارەت بە چاوی تۆ ئاوەدان بێ سلەیمانی
دەی دەی ئاوەدان بێ سلەیمانی

ئەرێ ئەو باڵا بەرزە وەڵا خوا بە تۆی داوە
ئەوە باڵا بەرزە چاوجوان خوا بە تۆی داوە
ئەوە مەینەتی دنیا وەڵا هەر بۆ من ماوە
شیرینێ شیرینێ شەمامە شەمامەی چوار بێستانی
بەژنی ڕێک و پێک و جوان تۆ گوڵی کوردستانی
وەی سەبارەت بە چاوی تۆ ئاوەدان بێ سلەیمانی
وەی سەبارت بە چاوی کاڵت ئاوەدان بێ سلەیمانی
دەی دەی ئاوەدان بێ سلەیمانی

ئەڵڵا بەو بەرزی باڵات وڵڵا وێسیامە پاوە
ئەوە بە بەرزی باڵات گیانە وێسیامە پاوە
ئەوە هەر چاوت کوێر بێ وەڵا من کوێم خراوە!؟
ئەوە هەر چاوت کوێر بێ گیانە من کوێم خراوە!؟
شیرینێ شیرینێ شەمامە شەمامەی چوار بێستانی
بەژنی ڕێک و پێک و جوان تۆ گوڵی کوردستانی
وەی سەبارەت بە چاوی تۆ ئاوەدان بێ سلەیمانی
وەی سەبارەت بە چاوی تۆ ئاوەدان بێ سلەیمانی