سەلاح داودە

عەمرەکەم چاوەکەم (ڕاوەستاوە لەو بانە)

بە دەنگی: سەلاح داودە
شێوەزار: سۆرانی
259
ڕاوەستاوە لەو بانە قوربان دەستی لەو کەمەر دانە
دەستی لەو کەمەر دانە دەڵێی کچە سوڵتانە
تەشی دەڕێس بە ڕانی قوربان باریکەیە یان قەویانە
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بەخۆت ڕازی بی وەی گولەی دەرمانخوار دەکەم

ئەرێ ماڵی باوکەکەت نازەنین وا لەوپەڕ دێوە
ئەرێ ماڵی باوکەکەت چاوەکەم وا لەوپەڕ دێوە
ئەوە خۆم پێشکاروانچیم نازەنین پاڵم دا پێوە
ئەوە خۆم پێشکاروانچیم چاوەکەم پاڵم دا پێوە
عەمرەکەم چاوەکەم دیدەکەم تەگبیرە و بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بەخۆت ڕازی بی وەی بابت دەرمانخوار دەکەم

بە جوانە چاوی کاڵی وەڵا ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی
بە جوانە چاوی کاڵی ئەبرۆی ڕەشی خەیاڵی
هەرچەند چاوی هەڵدێنێ دڵی هەژار دەسووتێنێ
هەرچەند چاوی هەڵدێنێ دڵی هەژار دەسووتێنێ
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بەخۆت ڕازی بی خۆمت بە قوربان دەکەم

دیارە سلەیمانی خۆشە نازەنین قەسر و دووکانی
دیارە سلەیمانی خۆشە لاڵ بم قەسر و دووکانی
ئەوە لەگەڵ سەرچنار گیانەکەم عەسر و بەیانی
ئەوە لەگەڵ سەرچنار کوێر بم عەسر و بەیانی
عەمرەکەم
عەمرەکەم چاوەکەم دیدەکەم تەگبیر بێ و بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بەخۆی ڕازی بێ ئەرێ وەی ماچێ سەر گۆنای ئەکەم

ئەرێ ئێوارە دیتم وەڵا لێو بە خەنەوە
ئەوە ئێوارە دیتم چاوەکەم لێو بە خەنەوە
ئەوە سەلامم بۆی کرد وەڵا بە چاو سەنیەوە
ئەوە سەلامم لێی کرد چاوەکەم بە چاو سەنیەوە
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و بۆ تۆی ئەکەم
ئەگەر بەخۆت ڕازی بی وەی دەستێ لە مەمکت ئەدەم
ئەگەر بەخۆت ڕازی بی خۆم لە پێناوت ئەدەم