
هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گوللەباران
تێپەڕە لەم مێحنەتە سەر کەوە بۆ سەر کۆساران
شەوی دەیجوورە ئەم ساتە دەساوەر چەرخێ زەمان
کورد کڵۆڵە و بێ پەنایە ناڵەی دەگاتە ئاسمان
هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گوللەباران
تێپەڕە لەم مێحنەتە سەر کەوە بۆ سەر کۆساران
وشکەساڵە زەوی کڕە وڵات تا بڵێی قاقڕە
شینایی و وشکەڵ زەردن
گوڵ لارەمل لەسەر هەردن
هەوا گەرمە گوڵ دەوەرن
شیوەن بگێڕن دەوەرن
گیانلەبەر دەڵێی بێ گیانە
ئەوەی مانای نییە ژیانە
ژانە ژیان ژیان مەرگە
زووخاوی دنیام بە جەرگە
وەی زاڵم وەی زاڵم
کۆمەڵ تاولەمەی گەشاوە
ڕۆژێ سەد چین ڕاوەشاوە
بەسەرهاتێکە دڵتەزێن
خەفەتهێنەر، شادیبەزێن
بە فەرمانی هەلاکۆخان
گوڵ نابێ شین بن لە باخان
نامووس، حەیا، شەرەف فڕی
قاڵاو بەسەر گوڵدا قڕی
ئەوڕۆ ڕۆژی دڕک و داڵە
دڕوو بەسەر گوڵدا زاڵە
گیانە ئەستێرەکان مات و نەوین
دەڵێی پاکی چەسپی زەوین
خەندە لەسەر لێوان قاتن
ئینسانەکان کش و ماتن
فەرهەنگ و زانین بێ قەدرە
وڵات لیپاولیپی غەدرە
وڵات پاکی بووەتە بەستێن
ئاخ بۆ ڕۆڵانی تۆڵە ئەستێن
شەو بە شەوقی سپێدەیەم کەس خەوی لێ ناکەوێ
بێ یەکگرتن مەحاڵە دەرچوون لە فیتنەی خائینان
هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گوللەباران
تێپەڕە لەم مێحنەتە سەر کەوە بۆ سەر کۆساران