دا دەی چت کرد گوڵخونچە تێکت نا بەر و بوغچە
هەی بە کاڵەکم هەڵگرتبوو دەرچوو بە قەرەخرچە
نازانم کێهای ماچ کەم لەو شۆڕەژنە و لەو کچە
ئەی وەی ئیختارێکم بۆ دەهات ئەوەڵ مانگی پایزێ
دەستی بە عەمری بگرێ شێخ ئەبووبەکری گرێزێ
ئەرێ ئەوەندەم مۆڵەت دە بتگرم بە ئامێزێ
وەی لەبەر ئەو مەمکەی دەمرم خڕی کردوون جووری گوێزێ
ئەی دا دەی چت کرد خونچیلێ
سنگ جادەی ترۆمبیلێ
هەرچەن خۆم مەجبوور دەکرد
دەستم بۆ هەڵناگیرێ
هەرچەن خۆم وزاق*؟؟؟ دەدا
دەستم بۆ هەڵناگیرێ
هەرچەند گازی دەکەمێ مەتاڵ لە کەرگەدەنێ
شیر لە غەززەی شای فەرماندە لە خزمەت وەزیرەکەی ماڵ لە بەغدایە نایە
ئەوە کیژێ دەیکوت چووکەڵە سوارەکەی من دەچووە شەڕی کاولولئەحسایە/لەهسا*؟؟؟
دەیکوت کیژێ وەرە بە سەری بە قوڕ بە ملی بە کوێنم دوو ماچم دەیە
ڕووم لێ وەردەسووڕاندەوە و حەک لاڵ بم نەمدەدایە
ئەوە کیژێ دەیکوت شەرت بێ بە شەرتی خودا و ڕەسووڵان
چووکەڵە سوارەکەم بگەڕێتەوە لە وێ شەڕێ هەڵامەتە هەڵایە
ئەوە سینگی خۆمی بۆ دەکەمە کاغەزێکی مەرجان
مەمکی خۆمی بۆ دەکەمە دە قەڵەمی دە فەڕەنگێن
هەر وەکوو مەلای دوانزە عیلم شەو تا ڕۆژی لێ بکا متاڵایە
هەی سواری لە نێو سواران گوڵی دە کەویانم*؟؟؟
ڕەبی قۆچ عوسمان خودا لێت هەڵنەگرێ
ئەو چوکەڵە سوارەکەی من دەڕوا بە تەنێ
هەی زولفت نیزامی باڵوێزە
کۆڵوانەی لێ جوانە
لینگیان داوم دەستەونێزە
کۆڵوانەی لێ جوانە
غەوسولئەزەل بیپارێزە
گوارەی لە گوێیانە
زولفت نیزامی پێش عەسکەر
کۆڵوانەی لێ جوانە
لینگیان دامێ دەستەوخەنجەر
کۆڵوانەی لێ جوانە
هەر خاڵێک و سێسەد گەوهەر
پاوانەی پێ جوانە
کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵ سابڵاغییە و گوارەی لە گوێیانە
یارەکەم ئەسڵ موکریانییە و پاوانەی پێ جوانە
*؟؟؟= لەو بەشانە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس