ئەی وەرە گوڵێ
دەی وەرە گوڵە جوانێ
ئەی وەرە گوڵێ
هەی وەرە وەرە گوڵێ
وەرە گوڵە جوانێ سینگ سەدەفێ مەمک فینجانێ
دایک حدوودی باب کەحلانێ
وەرە گوڵێ ئەگەر ئەتۆ حدوودی عەداڵەتی محەندەکی
وەرە گوڵێ
وەرە گوڵە جوانێ سینگ سەدەفێ مەمک فینجانێ
دایک حدوودی باب کەحلانێ
وەرە گوڵێ ئەگەر ئەتۆ عەداڵەتی محەندەکی
پێم بڵێ مۆر و نوقتە و دەسخەتی دەوڵەتێت کوانێ هاوار گوڵێ
وەرە گوڵێ
وەرە گوڵێ ئەمن جەلابم لێ ڕادەوەستانێ
جەلاب خانێ بە چەقۆیەکی ئەڵماس بۆم دەهاتن بە عەزمی لە سەر دانێ هاوار گوڵێ
وەرە گوڵێ ئەگەر قەدەمی مەبارەکت ڕەنجە دەدا*؟؟؟
چەندت بەندی دە دیوان ڕزگار دەکردن لە بەندیخانێ هاوار گوڵێ
ئەوە پارەکە وا مەجال *؟؟؟ لە مابەینان
نا وەڵا یارکۆڵێی خۆم بووی ئەدی ئەوساڵ کە بە ساردی پایزێ مەیل و مەرحەمەتی جارانت کوانێ هاوار گوڵێ
دەی وەرە گوڵێ
داد های گوڵە جوانێ
ئەی وەرە گوڵێ
داد و هاوار های وەرە گوڵە سوورێ
ئەی وەرە گوڵێ
وەرە گوڵە سوورێ
هەی وەرە وەرە گوڵێ
وەرە گوڵە سوورێ
قەدباریکەی قەدبلوورێ
نا وەڵا بە حەزرەتی داود کە مەگەر دەخوێنێ تەوڕاتێ لەگەڵ زەبوورێ
بە حەزرەتی مووسا کە مەگەر هەزار و یەک کەلیمەی عەرزی بینایی چاوان دەکرد هەر لەسەر کێوی دە توورێ هاوار گوڵێ
وەرە گوڵێ گوڵێم
بە حەزرەتی عیساکەم ئەگەر ئاوەڵا*؟؟؟ سەرتاپا دەخولقا لە کۆی دە نوورێ هاوار گوڵێ
وەرە گوڵێ ئەمن داخێک و سێسەد مەخابنی دە دنیایەم دەکوژێ بەو دەعبایەکی وەکوو سیسارکە کەچەڵەی ئەگەر هێلانەی خۆی دەکردەوە لەسەر پەلکی گوڵی نا وەڵا گوڵە سوورێ
وەرە گوڵێ
ئەمن نا وەڵا دەڵێم وەرە گوڵان من و تۆ سمێڵ و بسکان تێکەڵ کەین
مردن دەعبایەکی زەرەندەیە
حەزرەتی قابیز پیاوێکی بێ مۆڵەتە
نە لە هیچانمان خۆش دەبێ
نا وەڵا نە لە هیچانمان دەبوورێ
ئەی وەرە گوڵی
داد های وەرە گوڵە سوورێ
قوربانت بم خواجەی عەتار
ڕێم پێ مەگرە بە منی هەژار
عەترم پێیە بۆ زولفی یار
وەی کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێ وەی کراس زەردێ
وەی کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردێم بۆ بکەن بە بووک
بۆم بەرنە باغی شەقڵاوە
سەر هەڵێنە ئەمنت مرم
وەی لەبەر خەندەی لێوت مرم
خۆ من لە کاربرای چاترم
وەی کراس زەردێم لێ هاڵاوە
قوربانت بم جاران چا بووی
زۆر دۆستێکی بە وەفا بووی
بە قسەی خەڵکی تەوەلا بووی
هەی کراس زەردێم لێ ئاڵاوە
کراس زەردی ئاڵ و ئابی
شەرمەندەی دەرگای خودا بی
جا دڵێم بمدەیە ماچێ
وەی بە ناز کوڵمەی دێنێ ڕابی
جا دڵێم بمدەیە ماچێ
وەی بە ناز کوڵمی دێنێ ڕابی
*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس