گوێم بۆ ڕادێرە بەس تەنها ئەمشەو
لە دوو دیدەی من میوان نابێت خەو
بەس تەنها ئەمشەو تۆ میوانم بە
هەڵگری نازی هەست و سۆزم بە
ڕایژێنە تاوێ بێشکەی دڵی من
دامرێنەوە کوڵی گریەی من
تۆ بووی ئاودێری باخی دەروونم
ئیلهامی شیعری بەستەی ئەوینم
چۆن دەستت تێی چوو ئەو باخە جوانە
وا پێشێلی کەی بی بەزەییانە
ئەم حەزە دیلە ڕوو بکا بەرەو کوێ
ئاهی ئەشکی من ئۆباڵی بە کێ
بێ سۆراخ و شوێن وا بووم سەرەڕۆ
بووم بە هەڵگری بارگەی خەمی تۆ
چۆن دڵت توانی دڵم بشکێنێ
داستانی عەشقم هەرەس پێ بێنێ
ئەو سوێ هەتا سەر لە دڵم دەرناچێ
بێ وەفایی تۆم هەر لە یاد ناچێ