دەشتی کەڵهوڕی

دڵم ئەمشەو

بە دەنگی: دەشتی کەڵهوڕی
شێوەزار: سۆرانی
233
دڵم ئەمشەو بێقەرارە
بۆ ئەو یارە بێدارە
مەیلی شین و گریانی هەیە
مەیلی بینینی یاری هەیە

لە جارگای جامی یارانە تۆی لێ نەبی من تەنهام
لە بەهاری عەشقمدا تۆ تەنها گوڵم بووی
تۆ گوڵاڵەسوورەی بەهاری باخی عەشقم بووی
دڵم ئەمشەو بێقەرارە
بۆ ئەو یارە بێدارە
مەیلی شین و گریانی هەیە
مەیلی بینینی یاری هەیە

بڕیار بێ تا ڕۆژێ ماوم هەر بە یادی تۆوە بژیم
چاوەڕوانی ڕۆژێ ئەبم کە جارێ تر بتبینم
گەر دەپرسی لە حاڵی من پەریشانە بۆ دیدارت
گەر دەپرسی لەم دڵەی من پەریشانە بۆ دیدارت

بەهاری عیشقی من وا ڕۆی چی دەبێ بگەڕێتەوە
یار ئەی داد
دڵ پەرێشان، سەر سەرگەردان
یار عەزیزم ئەی داد
بۆیە من مەستیم گەلێ لە هۆشیاری پێ خوەشترە
ئەم خەراباتە کە هۆشیارییە لە مەستی سەرخۆشترە
ئای عەزیزم ئەی داد

بڕیار بێ تا ڕۆژێ ماوم هەر بە یادی تۆوە بژیم
چاوەڕوانی ڕۆژێ ئەبم کە جارێ تر بتبینم
گەر دەپرسی لە حاڵی من پەریشانە بۆ دیدارت
گەر دەپرسی لەم دڵەی من پەریشانە بۆ دیدارت