ڕێناس وریا

چاوەکانت

بە دەنگی: ڕێناس وریا
شێوەزار: سۆرانی
427
دڵم هەر ئەو دڵەی جارانە و ئێستاکەش ئەناڵێنێ
هەناسەی ساردی ناکامیم لە سینەمدا ئەتاسێنێ
پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم
لە ڕووی تۆوە تێئەگەم یەزدان چلۆن نەخشێک ئەنەخشێنێ
کە تیشکی ڕۆژ ئەدا زاخاوی پرچی زەردی زێڕینت
لەلام قەوس و قەزەح هیچ ڕەونەق و شەوقێکی نامێنێ

چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن
نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن
ئەوەی بە دەم نایدرکێنی
ئەوەی لات بۆتە نهێنی
هەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم
ئاشکرا لێیان تێئەگەم

چاوەکانت جووتێ خۆرن
وان بە ئاسمانی دڵەوە
سروشتیش شتی لێ دزیون*
وا بە ڕوومەتی گوڵەوە
گوڵیش بۆیە پێکەنیوە
خەندەی لە لێوت دزیوە
چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن
نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن
ئەوەی بە دەم نایدرکێنی
ئەوەی لات بۆتە نهێنی
هەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم
ئاشکرا لێیان تێئەگەم

چاوەکانت جووتێ چران
بۆ ڕووناکی ڕێم هەڵکران
لە ڕێی سەختی بەرەو ژوورا
بە شوێن هیوای بەرز و دوورا
نیگایان وزە و تینمە
تێشووی سەفەری ژینمە
چاوەکانت بێدەنگ ئەدوێن
نیگا ئەکەن زۆر شت ئەڵێن
ئەوەی بە دەم نایدرکێنی
ئەوەی لات بۆتە نهێنی
هەر کاتێ سەرنجیان ئەدەم
ئاشکرا لێیان تێئەگەم
*= لەو شوێنەدا گۆرانیبێژ دەقی گۆرانییەکە بە ‌هەڵە دەخوێنێ و دەقی درووستی "سروشت تیشکی لێ دزیون"ە.
هۆنراوە: فەرەیدون عەبدول