من دڵۆپێک ئەشکی تەڕ بووم کەوتمە دەریای چاوانتەوە
باڵدارێکی بێ لانە بووم باڵم دا بە ئاسمانتەوە
تۆ لە دڵمای بەڵام چی بکەم کە من هێشتا لە خۆم دوورم
لەوەتەی هەم دڵشکاوم لە ناو عومری سەوز و سوورم
زۆر ئەترسم ئیتر ناوم نەبیستمەوە بە دەنگی تۆ
وا بەجارێ کاڵ ببمەوە هەرگیز نەگەم بە ڕەنگی تۆ
هەراسان بووم چونکە عیشق سەرابێکی پڕ غوبارە
وەک ڕەشەبای سلەیمانی گوڵ شکستەی ناو بەهارە
ئیتر بە گوڵ فریو ناخۆم بۆنی دیارە بێوەفایە
ساتێ لەگەڵ پەپوولەدا ساتێ لەگەڵ شەماڵدایە