فەتانە وەلیدی

بەهار فەسڵێکی خۆشە

بە دەنگی: فەتانە وەلیدی
شێوەزار: سۆرانی
222
من گوڵی ناو باخانم
من بوڵبوڵی خوەشخانم
من زینەتبەخشی باخ و گوڵشەنم
خونچەی بەهارم
منیش بوڵبوڵم عاشق بە گوڵم
شەیدای گوڵزارم

هاوردم موژدەی بەهار
غەوغام خستە ناو گوڵزار
بەه بەه لە بەهار
بەهار فەسڵێکی خوەشە
هەوای دایم دڵکەشە

پەروەردەی دەس شەماڵم
لە دیدارت خوەشحاڵم
شەماڵ عەتری من بڵاو ئەکاتەو بە دەشت و کۆسار
من بۆی تۆم ژنەفت وێنەی دێوانە ڕووم کردە گوڵزار
ئەشکۆفم لە وەخت بەیان
نازت دەکێشم بە گیان
بەه بەه لە بەهار
بەهار فەسڵێکی خوەشە
هەوای دایم دڵکەشە

لافی عاشقی لێ مەیە
بەسیە تۆ تانەم لێ مەیە
لافی عاشقی لێ مەیە
توخوا تۆ تانەم لێ مەیە
ئارامت نییە پابەند گوڵێک نیت بێ وەفا بوڵبوڵ
مەقسوودم تۆیە بۆیە ئەنیشم لەم گوڵ بۆ ئەو گوڵ
ئای بۆچە ناگری قەرار
ئەترسم لە تیژیی خار
بەە بەە لە بەهار
بەهار فەسڵێکی خوەشە
هەوای دایم دڵکەشە

*: تکایە ئەگەر نێوی گۆرانیبێژی دووهەم دەزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس