بۆ سەفەر دەچی چاوم لە ڕێیە
شنەی ئێواران بۆنی تۆی پێیە
ساتێ لێم دوور بی ئاسمانی ژینم
ڕەنگی خاڵەکەی گەردنی لەیلێیە
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
بۆچم دەکوژی من بێتاوانم
ئەرێ لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
خەوڕەوێنەکەی نیوەشەوانم
لە سوێی دیداری ناسکۆڵەی نازار
شێت و وەیلانم بە سوبح و ئێوار
دەڵێن قەرارە یارم بێتەوە
لە دەوری گەڕێم ڕۆژێ هەزار جار
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
لەیلی بەخێر بێی سەر دوو چاوانم
ئەرێ لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
هاتی بەخێر بێی ڕۆحی ڕەوانم
ئاخ ئاخ ئەی ئامان
ئەمن دەڵێم خودایە هەر کەسانێکی دڵی پاکیان بە یەک داوە، پەیمانی دڵدارییان بەستووە لە ژێر داری گڕ و تینێ
بە دووریان کەی لە ماتەم و گەرمەشینێ
بەسەرهاتیان نەخەیە دەست بای زریانێ و بیانپارێزی لە دڕۆکەی مەم و زینێ
ئەوجار دەڵێم بەسەریاندا ببارێنی لە بارانەی خۆشەویستی و لە ئەوینێ
ڕووناکاییان لە ماڵێ هاوێی، دەرکەی تەنگانەیان بۆ بکەیەوە و گرفتی کاریان هاسان کەی و
ئەمن دەڵێم هیچم لە دەست نایە زیاتر لە 'ئامینێ'
بەرەو پیرت دێم سەرت هەڵێنە
لە دوای دیدارت چاوم پڕ خێنە
هەناسەم سوارە دەوای دڵدارە
بمدەیە ماچێک دڵم مەشکێنە
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
عەیبم لێ مەگرە من بێتاوانم
ئەرێ لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
خەتابار دڵمە دەردت لە گیانم
دەستم دەستۆ کە دڵدارم هەر ئەتۆی
دوگمەی سوخمەکەت دەترازێ بۆخۆی
دەبووژێتەوە سیروانی هەستم
بە نەخشی سینە و بە بۆنی لیمۆی
هەی لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
بەخێر بێیەوە ڕۆحی ڕەوانم
ئەرێ لەیلی لەیلی لەیلی باوانم
ڕەبی بەخێر بێی سەر دوو چاوانم