لەو ڕۆژەوە کە دوور کەوتەوە سایەت لە سەری من
سووتاوە لە تاوت هەموو گیان و جگەری من
ئاخ جەرگم هەموو لەت لەت بوو بە سێڵاوی سرووشکم
چ بکەم کە بە دەریا چووە لەعل و گوهەری من؟
ئاخ دەیفەرموو لەسەر خاکی دەری خۆی کە منی کوشت:
جەننەت بەسە بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من
قەد وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟
ئەو دەوڵەتە بۆ من نییە، ئەی خاک بە سەری من!
ئاخ زولفت کە وەکوو شامی غەریبانە لەوێدا
حاڵی چییە داخودا دڵەکەی دەربەدەری من؟
ئاخ وەک بولبولی شەیدا بە هەزار نەغمە دەخوێنم
جارێکی گوڵم گوێ بدە ناڵەی سەحەری من
بیکە بۆ خاتر جوانێ گیان حەزرەتی مووسا
گەر موسڵمانی جوانێ گیان تەفرەدان بەسە
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە دە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان پێم خۆشە دە ئامێزت بگرم
کۆرپەی دڵەکەم جوانێ گیان گریە و زار دەکا
تۆ خۆت دەیزانی نازەنین بۆ هاوار دەکا
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە دە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان زۆر خۆشە دە ئامێزت بگرم
ئاخ هەناسەی ساردم ئەی هاوار دە ماڵم گەڕێ
ئەو شادییەت بێ من یا ڕەبی لێت وە شین گەڕێ
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سینگ نەرم و نۆڵ وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە دە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان پێم خۆشە دە ئامێزت بگرم
هۆنراوەی مەقام: وەفایی