محەمەد ماملێ

ڕاوکەری بەدخۆ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
288
ئای شێتان شێت دەبوون دەچنە هەورامان
خۆ من شێتی تۆم ئازیزەکەم دەستی منت دامان
یاخودا سەد شوکر کەسم های چەند بڵیند ئیقباڵم
چونکوو لەیلا بووە بە هاوسێی ماڵم
دنیای فانی باش کاروانسەرا ڕەنگ
نیمێک وە دڵشاد ئازیزەکەم نیمێک وە دڵتەنگ

ڕاوکەری بەدخۆ ئازیزەکەم خوێنڕێژ و خوێنخۆر
بۆ ڕەزای خودای ئازیزەکەم بەسیە زوڵم و زۆر

بۆ من لە جوملەی ئازیزەکەم عەبدی خودا نیم
سەعاتێگ لە دەست هەر دوو دیدەم مێحنەت ڕەها نیم
سەعاتێگ لە دەست ئازیزەکەم غەمێک ڕەها نیم

غەمبارت کردووم ئازیزەکەم زۆر بێئەندازە
بەقات پێ ناکەم هەر دوو دیدەم کیژ بێ مەجازە
بەقات پێ ناکەم ئازیزەکەم کیژ بێ مەجازە