ئەی ئاسکی سووکی لە سێبەر سڵکەر
ئۆ هەوای بەرزی ئێڵاخان لەسەر
ئەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ئەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
چنوور لە باخان وەنەوشە لە چەم
بوون بە گوڵستان یەکیان گرت سەرجەم
چنوور بۆ وا زولفت لوول و پەشێوە
وەنەوشە ملکەچ خاڵی سەر لێوە
شەوان شەو ناڵە ڕۆژان ڕۆڕۆمە
یەکجار پەژارەی دوورییەکەی تۆمە
وە ڕۆژ ئەگەڕم وە هەر حاڵێ هەس
وە شەو پەژارەت بەر نادەم لە دەس
وە دوو دیدەی مەس ئاشووبەنگیزت
وە بەرزی قامەت قیامەتخیزت
شەرتم ئەو شەرتەن لەگەڵ تۆ کەردەن
خەلاسیم نییە تا وە ڕووی مەردەن
ئەلبومی نەتۆری 2000