عەباس کەمەندی

جەوری حەبیب

بە دەنگی: عەباس کەمەندی
ئەلبۆم: کیژی لادێ
شێوەزار: سۆرانی
244
ئەمکوژێ حوکمە ئەزانم بە خودا جەوری حەبیب
بەسە سا لە ڕێی خودا دەس لە یەقەم بەردە تەبیب
تالعم نەحسە ئەترسم کە لە ژێر باری فیراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم وە نەسیب
ئەمکوژێ حوکمە ئەزانم بە خودا جەوری حەبیب
بەسە سا لە ڕێی خودا دەس لە یەقەم بەردە تەبیب

وەرە دەستت بنێ نێو دەستم و پێکەوە بدوین
با وەکوو سفرە لە داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب
چاوی فەتتانەوەیە یا نەرگسی جادووییەتە*؟؟؟
چون بە یەک عیشوە ئەدا زاهیدی سەد ساڵە فەریب
تا لە تۆ دوورە دڵی غەمزەدە ئەی ڕاحەتی گیان
مەشریق و مەغریبە مابەینی لەگەڵ سەبر و شەکیب

بێ فەراز نابێ نەشیب، ئەم قسە تەحقیقە بەڵام
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیب
شێخ ئەگێڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ
خەرقە و سەبحە بە زوننار و چەلیپا و سەلیب
تاقەتم تاقە لە ژێر باری خەمانا گوڵەکەم
بکە ڕەحمێ بە دڵم، چاکە تەڕەححوم بە غەریب
ئەمکوژێ حوکمە ئەزانم بە خودا جەوری حەبیب
بەسە سا لە ڕێی خودا دەس لە یەقەم بەردە تەبیب

*؟؟؟= ئەو بەشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس
هۆنراوە: شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە هەندێک گۆڕانکارییەوە