ئەمە ساڵێکە لە دووریت دڵە دێوانەکە کەیلە
ئەمە ساڵێکە بێ ئارامە بە دیدار و بە مەیلە
ئەمە ساڵێکە عەزیزم نوور لە چاوانی ڕەقیبە
چاوی مەجنوونی پەرێشان بە تەمای دیتنی لەیلە
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
دڵ لە دووری تۆ دەناڵێت و دەناڵێ
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
تۆ لە ئەم بێکەسە ناپرسی هەواڵێ
وەرە گیانە وەرە گیانە وەرەوە فەسلی بەهارە
فەسلی عەیشە فەسلی نازە مۆسەمی بووتە کەنارە
وەرە گیانە وەرە گیانە کە لە سەحنی چەمەن و گوڵ
مەی بنۆشین گوێ لە نەی دەین و بکەین عومری دووبارە
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
دڵ لە دووری تۆ دەناڵێت و دەناڵێ
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
تۆ لە ئەم بێکەسە ناپرسی هەواڵێ
تۆ چووزانی دڵی زارم لە فەراقی تۆ چلۆنە
من ئەزانم دووری باڵای تۆ چ دەردێکی لە شۆنە
تۆ چووزانی تۆ کە هەر کاتێ لە لای نەوگوڵێ شادی
من ئەزانم کە دڵی من هەر بە یادی دڵی کونە
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
دڵ لە دووری تۆ دەناڵێت و دەناڵێ
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
تۆ لە ئەم بێکەسە ناپرسی هەواڵێ
من نەمزانی من نەمزانی کە بە چۆن داوێ ئەسیرم
من نەمزانی کە بە یەک ساڵە ئەکا عیشقی تۆ پیرم
ئەمە یەک ساڵە تۆ دووری وەکوو سەد ساڵە عەزیزم
من نەمزانی ئەمە سەد ساڵە لە داوی تو نەچیرم
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
دڵ لە دووری تۆ دەناڵێت و دەناڵێ
بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ بوو بە ساڵێ
تۆ لە ئەم بێکەسە ناپرسی هەواڵێ