عەباس کەمەندی

بووکە ڕازاوە

بە دەنگی: عەباس کەمەندی
ئەلبۆم: کەژاوە
شێوەزار: سۆرانی
195
بووکە ڕازاوەی ڕۆیای شیرینم
کڵپەی ئاواتم ئەستووری ژینم
بەجێم مەیڵە لە ترۆپکەی خەیاڵ
ئەبژوێمەوە دەرکەم پەڕ و باڵ
ئەمشەوە ئەمشەو زەماوەندی تۆ
ئەی وەی دایە ڕۆ وەی وەی بابە ڕۆ

توخوا ئەزیزم گیانم بینایی چاوم
بە کێ دڵم بەم گوڵم لە تۆ بڕاوم
بە بۆنی کام گوڵ خانم ڕوو کەمە کام باخ
هەر تۆ گوڵم بووی بڵێم ئەی داخ و وەی داخ

دەنگی ساز و دەهۆڵ لە ماڵی تۆیە
لە ماڵی ئێمە شین و ڕۆڕۆیە
ئاینە و شەمدان دانای بەرانبەر
وەی ڕەنجەڕۆ خۆم ئەی خاکم بە سەر
تۆ دیواخی سوور من تەنپۆشی ڕەش
تۆ بە پێکەنین من فرمێسکی گەش

تۆ بووی بە بائیس خانم ژین و حەیاتم
تۆ بووی بە بائیس گوڵم هات و نەهاتم
خودا بکێشێ خانم شۆڵە گیانت
شۆڵە بکێشێ گوڵم لە چاوەکانت
من بووم موشتەری خاڵ بێ خەوشەکەت
ئەی من بە سەرگەرد خاکی کەوشەکەت
من سکەم بە ناو مەحبووبیت لێدا
ڕەواجم پێدا بە شار و دێدا
بۆ بێگانەیێ منوو لە بیر برد
ئەی بێ بەڵا بی واتە بۆچی کرد