جوانی باڵا و دەم و چاو
بەهرەی تا سەر نین بۆ پیاو
هەزار چاوجوان قەدباریک
هاتووم ببمە ئاواڵی
کەوتوونەتە ڕێی تاریک
کەوتمە هەواری خاڵی
ئەی دڵە ڕەنجەڕۆ بی
هەر وەکوو ڕەنجەڕۆ بووی
من پێم وابوو تۆ دۆستی
هاتووم ببمە ئاواڵی
دۆستێکی سەربەخۆ بووی
کەوتمە هەواری خاڵی
لێم مەپرسن، لێمگەڕێن
بە دوای مندا مەگەڕێن
ئێمە چاومان لە وی بوو
هاتووم ببمە ئاواڵی
ئەو چاوی وە لادەرێ
کەوتمە هەواری خاڵی
بەهار ڕۆیی گوڵ نەما
شادی بۆ بولبول نەما
بەرگ و نەوای دڵ نەما
هاتووم ببمە ئاواڵی
بەجێ هێشتم نەمزانی
کەوتمە هەواری خاڵی
خۆ دەتفەرموو بۆ تۆ نابم
چۆنی دەفەرمووی تا وا بم
کەوتوومە بەندیخانێ
هاتووم ببمە ئاواڵی
بە یادی تۆوە ماوم
کەوتمە هەواری خاڵی
دوێنێ دیم لە ڕێی کانی
دەستم برد بۆ مەمکانی
پێم گوت عاشقی باڵای تۆم
هاتووم دەبمە ئاواڵی
بۆ بە دەردم نازانی
کەوتمە هەواری خاڵی
ئاخ بەو گوارەی بە گوێتەوە
وەختە سوێم بۆ بێنێتەوە
سینگت بەفری قەندیلی
هاتووم دەبمە ئاواڵی
بە شنەیێک با دەتوێتەوە
کەوتمە هەواری خاڵی
ڕاوەستا لەسەر بیرێ
لەبەر دەستماڵ حەریری
چەندی خۆم مەجبوور دەکرد
هاتووم دەبمە ئاواڵی
دەستم بۆ هەڵناگرێ
کەوتمە هەواری خاڵی
دنیای فانی باش کاروانسەرا ڕەنگ
نیوێک وە دڵشاد نیوێ وە دڵتەنگ
قەبرم هەڵکەنن بێحاڵم خەیلی
توند توند بمپێچن بە زولفی لەیلی
ئەوا من دەڕۆم خۆت و دڵەکەت
ئامانەتت بێ تەنیا گوڵەکەت
سەرێکە مەستی نازم
دڵێکە بۆت نەماوە
دڵم حەقی بە دەستە
هاتووم دەبمە ئاواڵی
فەتوای سەری دراوە
کەوتمە هەواری خاڵی