هەنگەزەردە ئەبڕێ ڕێی دوور
بۆ بینینی گوڵاڵەی سوور
تا نەگەڕێ مێرگی بەهار
دەم نانێتە ناو دەمی یار!
چۆن بە پێی خۆی دێ گوڵی گەش
بۆ لای شوانی کەپەنکڕەش؟
نەک گوڵێک و نەک سیان و چوار
چەن لە دێدا هەبێ نازدار؟!
لە ناو دێوە پۆل پۆل نازدار
ئەشێلن سەوزەگیای بەهار
بۆ لای شوانی شمشاڵ پڕ جۆش
هەی بەختی باش! ژیانی خۆش!
هەر لە دێوە هەتا ناو ڕان
بە لەنجە دێن شیردۆشی جوان
هەڵئەپەڕن بۆ شمشاڵژەن
هەی بەختی باش! ژیانی شاد!
هۆنراوە: گۆران