محەمەد ماملێ

با وا بێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
348
[سی شەوەی] ڕەمەزانێ فەرزە لەسەر ئومەتێ
لە دنیایە بۆم نەبی چیت لێ بکەم لە قیامەتێ
با وا بێ، با وا بێ دەستم لە مەمکی دابێ
ئەگەر زەدەی پێ بێنم سەرپەنجەم کۆڵەوار بێ

بەژنت وەکوو چنارە لە دەراوان هەڵچووە
بەژنت وەکوو چنارە وەی لە دەراوان هەڵچووە
لەسەر ئەو چاوە جوانەش پێنج فەرزەی نوێژم چووە
با وا بێ، با وا بێ دەستم لە مەمکی دابێ
ئەگەر زەدەی پێ بێنم سەرپەنجەم کۆڵەوار بێ

ئەرێ دەردێکی داومێ گیانە دەرمانی نەکرد
ئەرێ شەماڵ بە بەفری گیانە کوێستانی نەکرد
با وا بێ، با وا بێ دەستم لە مەمکی دابێ
ئەگەر زەدەی پێ بێنم سەرپەنجەم کۆڵەوار بێ

ئەرێ بە شڵێوە و باران گیانە مەمنێژن یاران
ئەرێ تا دێتە سەر قەبرم دیدەم غەریبی شاران
ئەرێ دێنە سەر قەبرم وەی وەی غەریبی شاران
با وا بێ، با وا بێ بۆ دەبێ تەوەلا بێ
زەردەخەندێکت بێتێ جا دنیا خەراب نابێ
زەردەخەندێکت بێتێ خۆ دنیا خەراب نابێ

ئەرێ زێڕنۆک و مریەمۆکن بەجووت دەچنە خڕنۆکێ
حەوت قەتاری وشتران ناردوومەتە کەرکووکێ
بارخانە و باری بار کەن خالیس بۆ جلکی بووکێ
با وا بێ، با وا بێ بۆ دەبێ تەوەلا بێ
زەردەخەندێکت بێتێ خۆ دنیا خەراب نابێ

دەڵێ کابرا چلۆنی؟ چلۆنت تێک ئەهێنم
بێت و هەر وام لێ پرسی مەعلوومە من نامێنم
دەڕۆم تەوەلا دەبم کەس نەنێری بۆ شوێنم
با وا بێ، با وا بێ بۆ دەبێ تەوەلا بێ
زەردەخەندێکت بێتێ خۆ دنیا خەراب نابێ