محەمەد ماملێ محەمەد ناهید

جار جارە دیدەم زارا

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و محەمەد ناهید
شێوەزار: سۆرانی
246
دەردم هەی ئاوێتەی دەردی فەرهادن
منیش وەک فەرهاد کەسم های ڕەنجم وە بادن
ئای نازدارەی گیان
خالق هەی من تۆم هەس بێکەس تۆ کێت هەس؟
تا فریاد ئەکەم کەسم های بە فریادم ڕەس
ئای نازدارەی گیان
سەد جار های بە قورعان بە مەستی چاوە
بە کۆسەی هەجیج کەسم های نەمبردووە ناوە
ئای نازدارەی گیان

ئەوە بەهێی هاتەوە شەکرە بە نەباتەوە
ئەمانەتیت لێوئاڵ بێ دایکی بێ دەیباتەوە
ئەمجارە ئەمجارە دیدەم زارا بیلەنگێنە
سەیزادەی گوێ بە گوارە بیلەنگێنە

ئەرێ سەرەڕێ دەگرم جوانێ ئەحواڵ دەپرسم
ئەرێ لە کەممەیلییەکەت جوانێ کەمێک دەترسم
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

لەسەر پردی میاندواوێ دەسرەم لێ کەوتە ئاوێ
بە قوربانی باڵات بم ئەو نارنجەم بۆ باوێ
ئەمجارە ئەمجارە دیدەم زارا بیلەنگێنە
ئەمجارە بیلەنگێنە بیلەنگێنە

جووتێ گوارەت بۆ دەکڕم جا لە عالەمدا مەنشوور بێ
کەڵەبابەی مروارید جا پەڕەنگەی زێڕی سوور بێ
جا با لێوئاڵ لە گوێی کا هەی موکریان خاپوور بێ
جار جارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

ئەوە بەهێی هاتەوە شەکرە بە نەباتەوە
ئەمانەتیت لێوئاڵ بێ دایکی دێ دەیباتەوە
ئەمجارە ئەمجارە گوێ بە گوارە بیلەنگێنە
ئەمجارە دیدەم زارا بیلەنگێنە