محەمەد ماملێ

ئەی وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
216
قوربانت بم شنەبای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
ئەرێ وەی دڵ مەجنوونە لەیلای دەوێ
ئەر وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
جا لەنجەت بە سەری پەنجەیە

خۆزگەم بێ بە دوێنێ پارشێوێ
جا وێکڕا نووستبووین بە چارشێوێ
لێکیان کردین ماڵیان شێوێ
ئەی وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
جا لەنجەت بە سەری پەنجەیە

ئەرێ وەی خزم و ئەقرەبام بۆ بانگ کەن
جا تەماشای خاڵی لەیلێ کەن
ئەرێ وەی کوشتوومی خوێنم ون مەکەن
ئەی وەی لەنجە و هاوار بە ماڵم
ئینتیزاری چاوی کاڵم

ئەرێ وەی جوابێک بەرن بۆ خزمانم
جا ئاورێک بەربووەتە خەرمانم
ئەرێ وەی لێم زیزە گەوهەری جوانم
ئەی وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
ئەی لەنجەت بە سەری پەنجەیە

ئەرێ وەی *؟؟؟ مەمکەن بە بێگانە
جا بۆ زولفت دێم دەبمە شانە
ئەرێ وەی لە گەردنت جوانە زەنگیانە
ئەی وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
جا لەنجەت بە سەری پەنجەیە

بەو قورعانەی مەلا خاڵە
چاوڕەشێکم دی لەو ماڵە
دەکوژێ پیری هەزار ساڵە
ئەی وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
کە ئیشتیام لە ئەمجۆر ئارپەیە*؟؟؟

ئەرێ وەی دیسان شەو هات بۆ حاڵی من
جا لەو دڵەی پڕ خەیاڵی من
گەڕەک نانوێ لە ناڵەی من
ئەی وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
جا ئیشتیاو لە ئاوجۆ و ئارپەیە

ئەرێ وەی چاوت ئەستێرەی سوبحیدەم
هەی مەنشوورە لە کورد و عەجەم
ئەرێ وەی ڕازیم بە لوتفی زۆر و کەم
ئەرێ وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
جا ئەمجار لە ئاوجۆ و ئارپەیە

هەتا کچ بووی عینوانت بوو
جا دەگەڵ شاهان دیوانت بوو
سەدی وەک من حەیرانت بوو
ئەی وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
جا...

ئەرێ وەی شەو گەیشتە حاڵی جاران
بۆم بڵێن بە شای وەفاداران
ئەرێ وەی زوو بێتە سەر دەردەداران
ئەرێ وەی لەنجە و هاوار لەنجەیە
جا ئیشتیام لە ئاوی ئارپەیە

ئەرێ وەی خزم و ئەقرەبام بۆ بانگ کەن
جا تماشای خاڵی لەیلێ کەن

*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
فایلی ئەم گۆرانییە ناتەواوە، تکایە ئەگەر کەسێک فایلی تەواوی لەلا هەیە، لە ڕێگەی بەشی پێوەندی بۆمانی بنێرێت.
زۆر سپاس