محەمەد ماملێ ئەحمەد شەماڵ

باران بارانە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و ئەحمەد شەماڵ
شێوەزار: سۆرانی
406
تف لە شەرتەکەی نیمەتەمامت
خۆ من ئەسیرم قەسەم بە نامت
باران بارانە سەحرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
وەرگەڕام لە دین

قەسر و خانەقین سەرحەدی عێران
هەمووی بە قوربان چاوەکەی جەیران
باران بارانە هەور و هەڵایە
لێمگەڕێ با من بمرم یار بە تەنیایە
یار بە تەنیایە

خۆ تۆ سوێندت خوار کە من کەمشەرت نیم
کەمشەرتێکەی تۆ بە چاوی خۆم دیم
باران بارانە دەبارێ باران
لە چی دەگەڕێی لە گوڵی بەهاران
هەموو ئێواران

هەر خۆم چاکم کرد دڵەکەم بەستەوە
نەمدا بە دەستی هەموو کەسەوە
باران بارانە هەور و بارانە
یار خوداحافیز دەس لێکبەردانە
ئاوری تێ بەردام بە مەحرەمانە
بمدەرێ ماچێ ماڵ بێ کابانە

ئاخ بە تۆبە تۆبە تۆبەی من فێڵە
بە تۆبە تۆبە تۆبەی من فێڵە
کراسێکی بدروو جێی دەستم بێڵە
داخودا چارەنووس بە دوای کێ وێڵە
بە دوای کێ وێڵە
باران بارانە سەحرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
وەرگەڕام لە دین

دەس لەسەری دەس من خزمەتکارم
بە جوابدانەکەت هەر منەتبارم
باران بارانە هەور و هەڵایە
لێمگەڕێ با من بمرم یار بە تەنیایە
یار بە تەنیایە

ئاخ قەڵای مەریوان پاڵم دا پێوە
قەڵای مەریوان پاڵم دا پێوە
قەڵاکەم ڕووخا پاڵ دەم بە کوێوە
باران بارانە دەبارێ باران
لە چی دەگەڕێی لە گوڵی بەهاران
هەموو ئێواران