حوسێن عەلی

باڵاگەردانی چاوت بم

بە دەنگی: حوسێن عەلی
شێوەزار: سۆرانی
242
باڵاگەردانی چاوت بم وەک ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێ عیسا، دەمێ لوقمان، دەمێ سەففاکی خوێنڕێژە
بە ئەووەڵ تیری دالەرزیم کە من غافڵ بووم نەمزانی
کە من ئێستاکە هۆشیارم سا دەنکێ تر بهاوێژە
باڵاگەردانی چاوت بم وەک ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێ عیسا، دەمێ لوقمان، دەمێ سەففاکی خوێنڕێژە

لەبەر ئێش و برینی دڵ دەکەم گریانی بێ حاسڵ
بە شێتم ناو دەبا خەڵکی زەمانێ پێم ئەڵێن گێژە
باڵاگەردانی چاوت بم وەک ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێ عیسا، دەمێ لوقمان، دەمێ سەففاکی خوێنڕێژە

تەقەددۆم باڵای عەرعەرت هەمیشە سەر و سەدام بێ*؟؟؟
وەرە گیانە بەسەر دیدەم چونکە بەرئاوە بینێژە*؟؟؟
باڵاگەردانی چاوت بم وەک ئەستێرەی گەلاوێژە
دەمێ عیسا، دەمێ لوقمان، دەمێ سەففاکی خوێنڕێژە

*؟؟؟= ئەو دوو خشتەیەمان بەتەواوی بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس