ناسر ڕەزازی

شۆڕێ ماڵم شۆڕێ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
417
ئەرێ ئەو چاوە جوانەت دێوانەی کردم
ئەرێ لە دایک و بابم بێگانەی کردم
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ دەرد و دەرمانم شۆڕێ
هەرچی دێیت و ڕادەبری خوێن لە برینم دەچۆڕێ

ئەرێ زولفت بە ڕوودا پەرێشان مەکە
ئەرێ هەزاری وەک من سەرگەردان مەکە
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ دەرد و دەرمانم شۆڕێ
هەرچی دێیت و ڕادەبری خوێن لە برینم دەچۆڕێ

ئەرێ بەسم لێ بگرە سەرانسۆی بانی
ئەرێ لە من ماڵی زۆر، لە تۆش جوانی
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ دەرد و دەرمانم شۆڕێ
هەرچی دێیت و ڕادەبری خوێن لە برینم دەچۆڕێ

ئەرێ کاشکای ڕۆژ ئەزەڵ نەبوای بە یارم
ئەرێ نەبوای بە باعیس دڵەکەی خەمبارم
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ دەرد و دەرمانم شۆڕێ
هەرچی دێیت و ڕادەبری خوێن لە برینم دەچۆڕێ