هەتا چاوم لە کارا بوو ڕەنگێ نەهاتە سەر چاوم
هەتا دڵم وەک شووشە بوو شکاندیان هەست و هەناوم
تازە گوڵم من ناتوانم لەگەڵ خۆم ئاشت ببمەوە
وەکوو بەفری چلەی زستان بەسەر خۆما بتوێمەوە
دڵم وەکوو شووشەی شکاو خەم بەسەریادا باریوە
باڵدارێکی ڕێی بارانە لە ئاسمانی خۆی ترنیوە
گەڵایێکی خۆرنەدیوم پایز ویشکم ئەکاتەوە
وا ڕەشەبا بە یەکجاری دەستم لە چڵ ئەکاتەوە
ڕێی شیرین و تاڵیم بڕی کەچێ هێشتا سەرەتایە
خەون و ڕاستیم لێ ون بووە و خۆزگەش بە ناو دڵما نایە
وەکوو هەورێ دێت و دەڕوا تاوە ڕێژنەی بیر چۆتەوە
چاوی ماندووم بۆ بارانی فرمێسکی خۆم کردۆتەوە