مانگەشەوە مانگەشەو
ئەو ڕوو و ئەو ڕوومەتە
خودا لە منی نەستێنی
جوانە ئەو خاڵ و خەتە
هەی جوانی گەلێ جوانی
ئەوەی من دەڵێم ئەوی
دایمە بەدەستەو دوعام
ئەگەر تۆم بەدەس کەوێ
تۆ ڕووناکی مانگەشەوی
پێم بڵێ دەی نازی نەوی*؟؟؟
هێند جوانی گەلێ جوانی
ئەوەی من دەڵێم ئەوی
دایمە بەدەستەو دوعام
تەنیا تۆم بەدەس کەوێ
پەردەی ڕەشی ڕووت لادە
با مانگ دەرچێ له تەمێ
دەم بنێمە نێو دەم و
لێت بگرم جووتێ هەرمێ
سەد ماشەڵڵا لە جوانیت
لە قەد و باڵای ڕێکت
له دوو چاوی خومارت
لە بەژن و باڵای شیکت
بۆ کوێ بڕۆی دێمە دووت
دڵ بە تۆوە نووساوە
پارچە پارچەی کەی ڕۆحم
دەربێنی، سەیری کەی
بەس ناوی تۆ نووسراوە...
ڕووناکی مانگەشەو و
گزینگی دەم بەیانی
سەد ماشەڵڵا لە جوانیت
سەرتۆپی کوردستانی
تەنیا تۆی چرای دڵم
ئارامی ئێش و ژانی
سینگت مەیدانی ڕۆمیە
من لێی دەگرم مەیدانی...
بۆت دێم بە مەیلی گەرم
سەیرم کە و سەر هەڵبڕە
بە جوانییەکەت سووتاوم
دەروونم پڕ له گڕە
کوشتەی بەژن و باڵاتم
شۆخ و شەنگ و قەشەنگی
ئامادەم لەسەر باڵات
بیکەم شەڕە تفەنگی
بکەم شەڕە تفەنگی...
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.