لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
سەر کەمە سەر ڕانت گیان پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە ڕامژێنە بڵێ منداڵە
گەر بوو یەکجار چەقەی کرد بمشێلە بڵێ بێ حاڵە
باغەوان گیان من غەریبم ڕێگای باغت لە کوێیە؟
عاشقی باڵای لێوئاڵ بووم ماڵیان لە شارەدێیە
ئەو دڵەم بووەتە مەجنوون شێتی چاوی لەیلییە
یاڵڵا یا سوڵتان هاوار دەڕوانێتە بورهانی
سەیزادە باری کردووە نەما لە سەهۆڵانی
دە وەرە دەست لە ملانت بم بۆچ بە دەردم نازانی
جا ئەو دەردەی من دەکوژێ ژنی گولەی مێردانی
باغەوان گیان من غەریبم ڕێگای باغت لە کوێیە؟
عاشقی باڵای لێوئاڵ بووم ماڵیان لە شارەدێیە
ئەو دڵەم بووەتە مەجنوون شێتی چاوی لەیلییە
عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
سنگت پەنیری تەڕە زولفت گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە لێوئاڵ بە مست لێیداوە
ئاوری لە من بەرداوە لەسەر چیم لێ تۆراوە
باغەوان گیان من غەریبم ڕێگای باغت لە کوێیە؟
عاشقی باڵای لێوئاڵ بووم ماڵیان لە شارەدێیە
ئەو دڵەم بووەتە مەجنوون شێتی چاوی لەیلییە