مەجلیسێکیان گرتووە قوڕعەی وا لە تارانێ
چوار کەسیان پەسەند کردووە لە عێڕاق و عێرانێ
ئامین گیان لە سەنگەسەر سەیزادەی لە بازیانێ
یاری خۆم لە سابڵاغە و لێوئاڵێم لە بۆکانێ
بە تەوڕات بە تەوڕات گەردن قورینگ و لێو نەبات
ئەرێ بەخۆت قەولت دا مانگی تازە لە نوێ هات
بە سەرگەردی باڵات بم ئەو ڕەنجەم نەدەی بەباد
بەژنت داری شمشادە دینت بردووم بەبادا
ڕووم دێنم زولفت لادە
بۆ ڕووبەند چاکم لێوئاڵێ و بە ڕووی خاڵانت/خاڵانم*؟؟؟ دادە
کراسەکەی شیرکەتی کەوشەکەی کالووزادە
بە تەوڕات بە تەوڕات گەردن قورینگ و لێو نەبات
ئەرێ بەخۆت قەولت دا مانگی تازە لە نوێ هات
بە سەرگەردی باڵات بم ئەو ڕەنجەم نەدەی بە باد
هێندەی من دوعا دەکەم ڕەنگ بوو گول هەر نەمێنێ
من دەچمە غەریبی کێ باڵات بشەمزێنێ
وەکوو ماینی کاکل ئاغا نامەردێ دەتڕفێنێ
بە تەوڕات بە تەوڕات گەردن قورینگ و لێو نەبات
ئەرێ بەخۆت قەولت دا مانگی تازە لە نوێ هات
بە سەرگەردی باڵات بم ئەو ڕەنجەم نەدەی بە باد
سبحەینێ زوو هەڵدەستم عاریز دەبم نیوەڕۆ
وەی دەدەم لە تەل بۆ باکۆ/ماکۆ*؟؟؟
سنگەکەت باغی شنۆ
ڕوحمی خێرت بێ لە دڵم دێتن بەوەڵڵا بۆسۆ
بە تەوڕات بە تەوڕات گەردن قورینگ و لێو نەبات
ئەرێ بەخۆت قەولت دا مانگی تازە لە نوێ هات
بە سەرگەردی باڵات بم ئەو ڕەنجەم نەدەی بە باد
ئەرێ لە قەمتەرە و بورهانی لە کولیجە و لە دەرمانی
سەیدی کاکەجان هاوار لە مەزرای سەهۆڵانی
ئاگاداری یارم بێ کاک ئەحمەد لە سولەیمانی
بە تەوڕات بە تەوڕات گەردن قورینگ و لێو نەبات
ئەرێ بەخۆت بە من قەولت دا مانگی تازە لە نوێ هات
بە سەرگەردی باڵات بم ئەو ڕەنجەم نەدەی بە باد
ئەرێ عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
خەدەنگی لە دڵم داوە
سنگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە لێوئاڵ بە مست لێیداوە
بە تەورات بە تەوڕات بە تەوڕات و ئینجیلە
دەرد و دەرمانم کورتێ ژن چاوی ڕاستم کەنیلە
بێجگە لە منی ماڵوێران دنیا بۆ تۆ زەلیلە
*؟؟؟= ئەو دوو بەشەمان بەتەواوەتی بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس