حەسەن زیرەک

بێ تۆ بیمار و بێحاڵم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
225
ساقی بۆم تێکە شەرابی حەو ساڵە
بیخۆم بیخۆم بە سڵامەتیە ئەو تەنیا خاڵە
لە دڵی شکاوی من دەنگی سێ تارم دێ
خرینگەی بازنەی یارم دێ
سەرمەستم ئەی هاوار شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ بێ تۆ وەی بیمار و بێ حاڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بێ تۆ وەی عەبداڵ و بێ ماڵم ئەوشۆ

ساقی ساقی بۆم تێکە کچێ وۆدکای شەست و شەش
بیخۆم بیخۆم بە سڵامەتیە جووتێ چاوی ڕەش
بڕۆ*؟؟؟ مەشکێنە دڵ نازدار بۆت دەناڵم بۆ تۆ شێت و عەبداڵم
سەرمەستم ئەی هاوار شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ بێ تۆ وەی بیمار و بێ حاڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بێ تۆ وەی عەبداڵ و بێ ماڵم ئەوشۆ

مەقام:
یا لەیل یا لەیل ... یا لەیل ئۆف
دنیای بێوەفا کاروانسەرای ڕەنگ
ساتێک وە دڵشاد لەیلەکەم ساتێک وەک دڵتەنگ
ئۆف ئۆف ئۆف ئۆف ئیمانم
باڵا وەک عەرعەر ڕاست بوو وەک خەدەنگ
لە دەستم دەرچوو ئیمانم ئۆف یاری شۆخ و شەنگ
وەک قەسابی چاک لە دڵی گرتبووم چەنگ
ئۆف ئۆف با بمرم با بناڵم بۆت عەبداڵم
ئۆف لەیلەکەم

ساقی ساقی بۆم تێکە کچێ شەرابی کۆنە و نوێ
مەردی مەردی خودا بە و جوان لەگەڵم بدیۆ
لە دڵی شکاوی من دەنگی سێ تارم دێ
خرینگەی بازنەی یارم دێ
سەرمەستم ئەی هاوار شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ بێ تۆ وەی بیمار و بێ حاڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بێ تۆ وەی عەبداڵ و بێ ماڵم ئەوشۆ

غەمزەی غەمزەی چاوی بازت کوشتوومی ئەوشۆ
لەرەی لەرەی مەمکەکانت کوشتوومی ئەوڕۆ
بڕۆ مەشکێنە دڵ نازدار بۆت دەناڵم
شێت و شەیدا و عەبداڵم
سەرمەستم ئەی هاوار شووشەی دڵەکەم شکاوە
بێ تۆ بێ تۆ وەی بیمار و بێ حاڵم ئەوشۆ
بێ تۆ بێ تۆ وەی عەبداڵ و بێ ماڵم ئەوشۆ

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس