حەسەن زیرەک

بۆچی منت ناوێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
210
سێ جار بەو مانگەی خەرمانەی داوە
گوڵم سوورەگوڵم بۆچی لە من تۆراوە
پێی بڵێن ئاسکە شێت مەیلی منی ناوە
بەبیللا جەرگ و دڵم پاکی سووتاوە
بۆچ ئەمنت ناوێ توخدا بۆچ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت بیللا لێم بووە بە داوێ
دڵ وەک منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە دینم یاری خۆم دەوێ

کفنەکەم ببڕن بەو مەودای مقەست
شەرتە مەیلەکەت بیللا بەرنەدەم لە دەست
بۆ تۆ نەماوم شێتێ ئاسکی چاومەست
بۆ تۆ نەماوم بیللا ئەی ئاسکی چاومەست
بۆچی منت ناوێ پێم بڵێ بۆچ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت بیللا لێم بووە بە داوێ
دڵ وەک منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە ویژدانم یاری خۆم دەوێ

هەستە لە خەوێ جوانێ بزانە چیم دەوێ
لە گەردنی زەردی جوانت دوو ماچم دەوێ
هەر کەس لێکی کردین حەو کۆستی کەوێ
ئاخر بۆچی پێم بڵێ بۆچ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت بیللا لێم بووە بە داوێ
دڵ وەک منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە ویژدانم یاری خۆم دەوێ

شەرتە تا دەمرم جوانێ عاشق ئیخلاس بم
کەعبە کەج نەکەم بیللا هەر تۆ شناس بم
لە ڕەعیەت دەرچم ئەمجار تەنیا بڵباس بم
ئاخر پێم بڵێ توخدا بۆچ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت بیللا لێم بووە بە داوێ
دڵ وەک منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە ویژدانم یاری خۆم دەوێ

لە دووری باڵات جوانێ بووم پەڕەوازە
غەمبارت کردووم بیللا زۆر بێئەندازە
بەقات پێ ناکەم دە بڕۆ ژن بێ مەجازە
ئاخر پێم بڵێ بۆچی تۆ ئەمنت ناوێ
هاتوچۆیەکەت جوانێ لێم بووە بە داوێ
دڵ وەک منداڵی ساوا گڕووم لێ دەگرێ
هەر دەڵێ بە ویژدانم یاری خۆم دەوێ