قادر ئەلیاسی

دەردی دووری

بە دەنگی: قادر ئەلیاسی
ئەلبۆم: دەردی دووری
شێوەزار: سۆرانی
258
نا مەچۆ جوانێ مەچۆ واوە مەچۆ
تۆ فریوی زێڕ و زیوی وان مەخۆ
ئەو هەوەسبازانە جێی متمانە نین
هەر دەزانن گوڵچنین و بەی ڕنین

وا وەرە دەی وا وەرە نزیک بە لێم
بمدەیە مەی، بمدەیە مەی تا دەڵێم
مەستێ مەستەم ساقیا دەستەم بگیر
تا نەیۆفتادەم زێ پا دەستەم بگیر

جا کە سەرخۆش بووم بە دەنگێکی نەوی
بۆت دەڵێم ئەو شیعرە بەرزەی مەولەوی
بشنۆ ئەز نێی چۆن حکایەت میکۆنەد
وەز جۆداییها شێکایەت میکۆنەد

دەردی دووری دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی
یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو

خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی ئەدی!؟
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم

ڕوو لە هەر لایێ دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونەلانی خۆم
شەو دەکێشم شەونخوونی و بێخەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی
هەڵبڕام من لە یاری نازەنین
دەرکراوم من لە خاکی دڵنشین
بوومە ئاوارە و پەڕیوەی دووروڵات
کەوتمە نێو وردەداوی ڕێی نەجات

هۆنراوە: هێمن
زۆر زۆر سپاسی مامۆستا قادری خۆشەویست دەکەین کە پێداچوونەوەی بە دەقی ئەم بەرهەمە کرد.