ئیسمائیل ئاغا چەوگالی

باران بارانە

بە دەنگی: ئیسمائیل ئاغا چەوگالی
شێوەزار: سۆرانی
202
ئەرێ وەی بارانە گرتی ئەو دۆڵە
ئەرێ وەی بارانە گرتی ئەو دۆڵە
یارێکم گرتووە هەوری لە کۆڵە
یارێکم هەیە زۆر نەرم و نۆڵە

ئەوە بەینێکە دوور لە یارانم
وەک بازی بێ ئاو عاشقە بارانم
بۆ لێم تۆراوی دەردت لە گیانم
بەڵات بە گیانم
ئەرێ وەی بارانە ڕێزە بە ڕێزە
ئەی وەی بارانە ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم لە ڕێی کارێزە

با بڕۆینە بێستوون بیبینین فەرهاد
با بڕۆین بۆ بێستوون بیبینین فەرهاد
با بزانین چی کرد عاشقی ڕەنج بەباد

بەو ئەستێرەکەی سەری قەڵاتێ
خۆشی نەماوە لە هیچ وڵاتێ

خەم با وەفایە دایم ڕەفیقە
شادی کەمشەرتە دێ بە دەقیقە

ئۆخەی وا دیسان خۆشیم دی شەوێک
ئەویش بۆ ژیان لێم بوو بە خەوێک

ئەمشەو زامەکەی هیجرانی یارە
دیسان زامەکەی هیجرانی یارە
لێم هاتەوە سوێ وەک گەستەی ماران
ئەرێ وەی بارانە ئاخ نم نم دایداوە
ئەی وەی بارانە نم نم دایداوە
ئەگریجەی لە بان گۆنای لاداوە
گوڵ بە جۆر جۆرە خەرمانەی داوە*؟؟؟

گێژەڵۆکەکەی هەناسەی کەنساو*؟؟؟
گرتی دەشت و دەر تاری کرد هەتاو
چونکە لە فەسڵی گەشت و گوزارە
دەڵێ لە فەسڵی گەشت و گوزارە
جێگای ئاوەڵان چۆڵ و دیارە

هەر من ماوم وەک بەرخی مێگەل
دەس شکاو ڕان شەل، پێ شکا و شەل*؟؟؟
باران بارانە هەور و بارانە
یار خوداحافیز دەست لێکبەردانە

*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس