من و تۆ وەک خوڕە و هاژەی ڕووبارین شنەی پاکی شەماڵی گوێ کەنارین لە هەر جێیەک ئەوین ڕەشماڵی هەڵدا لەوێ سەرگەرمی جێژوانی بەهارین من و تۆ لەم هەواری سەرزەمینە مەراممان چێژ و سەرمەستی ئەوینە ئەوینیش گەر بە سۆز پێوانە بکرێ بە قەد مەودای هەموو عالەم بەرینە کە ئێمە وەک گزنگی خۆرەتاو بین بەرەو ئاسۆ لەگەڵ یەک تێکەڵاو بین بە سەر کاروانی کازیوەی شەبەنگا ئیتر بۆچی مەیل پەرش و بڵاو بین
Min û to wek xure û hajey rûbarîn Şiney pakî şemalî gwê kenarîn Le her cêyek ewîn reşmalî helda Lewê sergermî cêjwanî beharîn Min û to lem hewarî serzemîne Meramman çêj û sermestî ewîne Ewînîş ger be soz pêwane bikirê Be qed mewday hemû ’alem berîne Ke ême wek giznigî xoretaw bîn Berew aso legel yek têkelaw bîn Be ser karwanî kazîwey şebenga Îtir boçî meyl perş û bilaw bîn
نەجمەدین غوڵامی