خۆشە پێم شەم بم، لە نێو جەرگ و دڵی شەودا بسووتێم
ببمە ڕووناکی ڕەفیقان، خۆشم هەر تەنیا بسووتێم
دایە دایە دایە دایە و دایە دایکی خۆشەویستم
عەهدە بەستوومە هەتا مابم وەکوو بت بتپەرستم
شەرتە بەستوومە هەتا مابم ئەمن زۆر بتپەرستم
یان وەکوو مەجنوون بە ئاوری عیشقی لەیلا بێوەفاکەم
یان وەکوو مەجنوون بە عیشقی جوانیی لەیلا بێوەفاکەم
لەو کەژ و کێوانە وەک دێوانە و شەیدا بسووتێم
بۆم بدا دەست ساعەتێ لەیلا بگرمە باوەشی خۆم
پاش نەمانم با لە نێو ئاوری جەهەننەمدا بسووتێم
زۆر لەمێژە ئارەزوومە شەوچراکەم دەرکەوێ، تا
من وەکوو پەروانە خێرا بێم و بێپەروا بسووتێم
جاروبارە دێ لە گوێم دایە دەنگی لای لایەکەت
جاروبارە وا لە گوێم دێ دەنگی لای لایەکەت
یاڕەبی قەت کەم نەبێ دایە لەسەر من سایەکەت
هۆنراوەی بەشێک لە گۆرانی: سەید کامیل ئیمامی